بەرێوەچوونی چالاکیی ژینگە پارێزی لە شاری مەهاباد + وێنـــە

14:20 - 22 پووشپەڕ 2713
ئاژانسی کوردپا: کۆمەلێک لە چالاکانی ژینگەپاریزیی شاری مەهاباد، سروشت و سەیرانگاکانی دەوروبەری ئەو شارەیان لە زبڵ خاوێن کردەوە.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، سەرلە ئێوارەی رۆژی هەینی رێکەوتی ٢١ی پووشپەڕ کۆمەلێک لە چالاکانی ژینگەپارێزیی شاری مەهاباد لە حەرەکەتێکی خۆڕسکدا بە \"دروشمی \" پاراستنی ژینگە پاراستنی ژیانە\" پاشماوەی هاووڵاتییانیان لە سەیرانگاکانی ئەو شارە کۆکردەوە.

چالاکانی ژینگەپارێزی لەو حەرەکەتەدا رێژەیەکی بەرچاو زبڵ و پاشماوەی گەشتیوارانیان لە دەوروبەری بەنداوی شاری مەهاباد کۆکردەوە و دواتر کۆمەڵێک نووسراوەی پەیوەندیدار بە خاوێن راگرتنی و پاراستنی ژینگە بەسەر هاووڵاتیاندا بڵاو کردەوە.

هەروەها رۆژی ١٧ی پووشپەڕ زیاتر لە ٣٠ کەس لە چالاکانی مەدەنی و ژینگەپارێزانی شاری سەردەشت لە حەرەکەتێکی هاوشێوەدا سەیرانگەی \"کێلە\"ی نزیک ئەو شارەیان لە زبڵ خاوین کردەوە.

پێشتریش رێژەیەکی بەرچاو لە ژنان و کچانی شاری کەنگاوەر بەبێ پشتگیری و هیچ لایەن و ناوەندێکی حکوومەتی پەرستگەی \"ئاناهیتا\"یان لە زبڵ خاوێن کردبوویەوە.
\"13905.jpg\"

\"13886.jpg\"

\"13897.jpg\"

\"13898.jpg\"

\"13894.jpg\"

\"13895.jpg\"

\"13887.jpg\"

\"13889.jpg\"

\"13903.jpg\"

\"13888.jpg\"

\"13902.jpg\"

\"13900.jpg\"

\"13891.jpg\"

\"13890.jpg\"

\"13901.jpg\"

\"13893.jpg\"

\"13892.jpg\"

\"13896.jpg\"

\"13899.jpg\"