بەرێوەچوونی پیشانگەیەکی هونەری لەئاوایی \"نێ\"ی مەریوان+ وێنە
13:36 - 22 سەرماوەز 2714
ئاژانسی كوردپا: ژمارەیەک لە لاوان و چالاكانی فەرهەنگی ئاوایی نێ پیشانگەیەكی تایبەت بە رووداوەكانی دڵتەزێنی كوردستانیان بەڕێوە برد.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، رۆژی هەینی رێكەوتی ٢١ی سەرماوەز چالاكێكی بەربڵاوی فەرهەنگی ـ هونەری لە ئاوایی نێبەڕێوەچووەو تێیدا بە نمایش كردنی تابلۆ و وێنە پشتگیری و هاوسۆزیی خۆیان بۆ بەشەكانی دیكەی كوردستان دەربڕیوە.
كارەساتەكانی شەنگال، كۆبانێ، هەڵەبجە، ئەنفاڵ و رۆبۆسكی ئەو رووداوە دڵتەزێنانە بوون كە لە قاڵبی وێنەدا پیشانی بەشداربوان دراون.
یەكێک لەچالاكانی فەرهەنگیی ئاوایی نێبە هەواڵنێری كوردپای راگەیاندووە، \"ئێمە لە هەمبەر بەشەكانی دیكەی كوردستاندا خۆمان بە ئەركدار دەزانین و ئازارەكانی ئەوان ئازارەكانی ئێمەشە\".
ئەو پیشانگەیە كە لەسەرشەقام كرابوویەوە لەگەڵ پێشوزای گەرمی خەڵک بەرەوڕوو بۆتەوە.
هەواڵنێری كوردپا باسی لەوەش كرد، هێزە ئەمنیەتی ـ ئینتزامییەكانی بە جلوبەرگی شەخشسییەوە هاتبوونە نێو ئاوایی نێو لەهەوڵی كۆكردنەوە پیشانگەكەدا بوون.
هەر لەو پێوەندییەدا ژمارەیەكی بەرچاو نووسراوە و دروشمی تایبەت لەو پێانگایەدا وەبەر چاو دەكەوتن كە باسییان لە زۆڵم و زۆرییەكانی سەر نەتەوەی كورد دەكرد.
هەواڵنێری كوردپای ئاشكرای كردووە لەپەراوێزی پیشانگەكەدا سروودی شۆڕشگێڕیش بڵاو كراوەتەوە.
ئەو پیشانگەیە لە كاتژمێر ٨ی سەرلەبەیانیی رۆژی هەینیەوە كراوەوتەوەو و هەتا ٩ی شەو بەردەوام بووە.
ئاوایی نێلە نزیك شاری مەریوان هەڵكەوتووە و پێشتریش چەندین چالاكی فەرهەنگی و هونەریی لەو چەشنەیان بەڕێوە بردووە.