بەرێوەچوونی رۆژی جیهانی منداڵان لە کۆرەی باکوور بە شێوازی نیزامی + وێنــە

23:08 - 12 جۆزەردان 2713
ئاژانسی کوردپا: منداڵانی کۆرەی باکوور لە رۆژی جیهانیی منداڵاندا لە شەقامەکانی پایتەختی ئەو وڵاتە مانۆڕێکی دژە ئامریکاییان بەڕێوە برد.

رۆژی رابردوو دەوڵەتی کۆرەی باکوور لە کردەوەیەکی سەرسووڕهێنەردا، بە بەشداری رێژەیەکی بەرچاو لە منداڵانی ئەو وڵاتە و بەکەڵک وەرگرتن لە کەرەسەی یاری، لە شەقامەکانی \"پیونگ یانگ\"دا مانۆڕێکی سەربازی بەڕێوە برد.

هەواڵدەریی \"ریانووستی\"ی رووسیە بڵاوی کردەوە، نزیک بە ٣ هەزار منداڵ لە پارکی \"مانگیونگدا\"ی شاری پیونگ یانگ و بە ئامادەبوونی لێپرسراوانی دەوڵەتی کۆرەی باکوور، تەقەیان لە پەیکری کارتۆنیی سەربازانی ئامریکایی کرد.

وڵاتانی کۆرەی باکوور و رووسیە هەموو ساڵێک لە رۆژی یەکەمی مانگی \"ژوئەن\"دا بەبۆنەی رۆژی جیهانی منداڵانەوە رێوڕەسمێک بەڕێوە دەبەن.

کۆمیتەی مافی مرۆڤی کۆرەی باکوور رایگەیاندووە، ١٧٥ هەزار زیندانیی سیاسی لە زیندانەکانی ئەو وڵاتە بوونیان هەیە و بنەماڵەکانیشیان لەلایەن دەوڵەتی کۆرەی باکوورەوە لە ئوردووگاکاندا راگیراون و بە زۆرەملی \"بێگاری\"یان پێ دەکرێت.

سەرەتای مانگی رێبەندانی ساڵی ١٣٩١ رۆژنامەی \"ئیندی پێندێنت\" بەشێوەی بەڵگەمەند بڵاوی کردەوە، کە هاووڵاتیانی برسیی کۆرەی باکوور لاشەی مردووەکان و منداڵەکانی خۆیان دەخۆن.

دەولەتی کۆمۆنیستیی کۆرەی باکوور لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا بەهۆی تاقیکردنەوەی موشەکی دوورهاوێژ و پاشەکەوت کردنی چەکوچۆلی ناوەکی، لەلایەن وڵاتانی رۆژائاوایی و ژاپۆنەوە بەرەوڕووی هەڕەشەی نیزامیی بوویەوە.

لەلایەکی دیکەوە کۆرەی باکوور لەلایەن شۆرای ئەمنیەت و رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە گەمارۆی نێونەتەوەیی خراوەتە سەر.

وڵاتی کۆرەی باکوور بە ٢٣ میلیۆن و ٤٧٩ هەزار کەس حەشیمەتەوە کە نێونجی تەمەنیان ٣٣ ساڵە، لە رۆژهەڵاتی ئاسیا هەڵکەوتووە.

\"13076.jpg\"

\"13074.jpg\"

\"13072.jpg\"

\"13075.jpg\"