بەرپرسی کانوونی پارێزەرانی کوردستان \"کوشتنی کۆڵبەری کوشتنی بە ئەنقەستە

15:10 - 19 خەرمانان 2717
ئاژانسی کوردپا: بەرپرسی پارێزەرانی کوردستان، یەکەم مافی کۆڵبەران، مافی پاراستنی گیانی ئەوان دەزانێت.

ئومید ڕەشیدی بەرپرسی کانوونی پارێزەرانی کوردستان ڕاگەیاند: \"لە نیزامیی حقووقی ئێران، بەکاربردنی چەک لە لایەن هێزە نیزامییەکان و پولیس، یاسا و ڕیسایەکی تایبەتی هەیە\".

ناوبراوە لە وتووێژێکدا لەگەڵ هەواڵدەریی \"ئیلنا\" ئەوەی خستەڕوو، لە کاتی پێوست بەکارهێنانی چەک دەبێ بە پێی یاسای پەیوەندیدار بە (یاسای بەکاربردنی شێوازی چەک) لەبەرچاو بگیردرێت و لە بەرچاونەگرتنی ئەو ڕێسایە لە بەرانبەر کوشتنی هاوووڵاتییان، دەبێتە هۆی سزای دیەی و زیندان\".

بەرپرسی کانوونی پارێزەرانی کوردستان دەڵێت: \"تەقە کردنی لە هاووڵاتییان بە گشتی قەدەغەیە و تەنانەت لە کاتی پێویستدا، نابێت لە شوێنی هەستیار تەقە بکرێت و ئەم هەوڵەی مەئمووران، هاوکات بە قەتلی بە ئەنقەست بە ئەژمار دێت\".

بە وتەی رەشیدی، یەکەمین و سەرەکیی‌ترین مافی کۆڵبەرانی لە کوردستان، مافی ژیان و پاراستنی گیانی ئەوانە.

ناوبراو هەروەها دووپاتی کردەوە: \"کوشتنی بەردەوامی کۆڵبەران و کردنە ئامانجی شوێنی هەستیاری ژیانی جەستەی ئەوان، لە ڕوانگەی ئێمەوە بەرانبەرە لەگەڵ کوشتنی بە ئەنقەست و نابێت چاوپۆشی لێ بکرێت و بەڕێوەبردنی دروستی یاسا، دەبێتە هۆی بەڕێوەچوونی دادپەروەری و پاراستنی ئەمنییەت\".

ڕەشیدی ئەوەش دەخاتەڕوو: \"تەواوی فەرماندە نیزامییەکان و مەئموورانی نیزامیی و ئینتزامیی، پێبەند بە لە بەرچاوگرتنی یاسا و پاراستنی گیانی خەڵک و مافی هاووڵاتییانن\".

کۆڵبەری یەکێک لە گەورەترین کێشەکانە بەرەڕووی هاووڵاتییانی ناوچە سنوورییەکان دەکاتەوە و بنەماڵەیەکی زۆر لە کوردستان لەو ڕێگایە بژیوی ژیانیان دابین دەکەن.

بەراوردێکی ئاماری لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی کوردستان لە گەڵ ناوچەکانی دیکە ئەوە نیشان دەدات، کە کۆڵبەری پیشە نییە، بەڵکوو کارێکی زۆرەملێ بە ئەژمار دێت و ئەگەر پیشەیەکی دیکە لە کوردستان ئیمکانی هەبوایە بێگومان زۆربەی کۆڵبەران ڕوویان لەو کارە تاقەت پڕووکێنە نەدەکرد\".