بەرپرسی ڕێکخراوی زیندانەکان: بەو بەشە بوودجە ناتوانین سێ ژەم خواردنی زیندانییەکان دابین بکەین

20:44 - 9 بەفرانبار 2717
ئاژانسی کوردپا: \"ئەسغەر جەهانگیری\" لە لێکدوانێکیدا ئاماژە بە کەمیی بەشە بەودجەی پێشنیارکراو بۆ ساڵی ١٣٩٧ دەکات و وتوویەتی بەو بەشە بوودجە ناتوانن سێ ژەم خواردن به زیندانییەکان بدەن.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا،ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٩ی بەفرانبار، \"ئەسغەر جەهانگیری\" بەرپرسی ڕێکخراوی زیندانەکانی حکوومەتی ئێران لە پرێس کۆنفڕانسێكدا گلەیی لە کەمیی بەشە بوودجەی دیاریکراو دەکات و دەڵێت: \"بەو بەشە بوودجە ناتوانن خواردنی سێ ژەمی زیندانییەکان دابین بکەین\".

بەشە بوودجەی پێشنیارکراوی سێ ژەم خواردنی زیندانییەکان بۆ ساڵی داهاتووی ڕێکخراوی زیندانەکان ٥٤٠٠ تمەنە، کەم ئەم بڕە بوودجەیە لە ئێستادا بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی خواردمەنی کەمی دەهێنێت.

ئەسغەر جەهانگیری لە پرێس کۆنفڕانسەکەیدا ئاماژە بە قەرزەکانی ئەم ڕێکخراوەیه کردووە و وتوویەتی: \"ڕێکخراوی زیندانەکان ٨٠ میلیارد تمەن قەرزی ئاو وکارەباو گازی لەسەرە و بڕی ١٥٠٠ تمەن بوودجەی کەمی هێناوە.

بوودجەی ڕێکخراوی زیندانەکان لە ٥٨٤ میلیارد تمەن لە ساڵی ١٣٩٥ بۆ ٩٤٤ میلیارد تمەن لە ساڵی ١٣٩٦ کەم کرابووەوە.

کەمکردنەوەی بوودجەی ڕێكخراوی زیندانەکان لە کاتێکدایە کە ژمارەیەک له کارناسان و بەرپرسانی دەزگای قەزایی باس لە بەرزبوونەوەی ژمارەی زیندانییەکان لە م ساڵدا دەکەن.