بەرپرسی مۆزەخانەی گوندی "نێـ"ـی مەریوان دەسبەسەر کرا

13:21 - 11 بانەمەڕ 2720

ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی بانەمەڕ، بەرپرسی مۆزخانەی گوندی "نێـ"ـی مەریوان بە ناوی "فاتیح ئەرژەنگی"  کوڕی محەممەد شەریف لەلایەن پاسگای زرێبارەوە بانگهێشت و دواتر دەسبەسەر کرا.

هەتا ئێستا هۆکاری دەسبەسەرکردنی بەرپرسی مۆزەخانەی گوندی "نێـ"ـی مەریوان ناڕوونە.

هەرچەند ڕۆژی ڕابردوو، کاناڵە تێلێگرامییە خۆجێیەکانی شاری مەریوان، هۆکاری دەسبەسەرکردنی دێهیاریی گوندی "نێـ"ـیان بۆ بڕینی دارستان لەو ناوچەیە، گەڕاندەوە.

فاتیح ئەرژەنگی، بە هەوڵ و ماندووبوونی خۆی لە چەند ساڵی ڕابروودا، توانی مۆزخانەیەک دابمەزرێنی و زۆرێک لە کەرەستە کۆنە مێژووەکان بپارێزێ.