بەرپرسی فێرگەی موسیقای "چیا" پاش دەسبەسەرکرانی، هەتا ئێستا چارەنووسی ناڕوونە

10:31 - 8 رێبەندان 2719

پاش ١١ ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی  "کامبیز ئەسەدی"، بەڕێوەبەری فێرگەی موسیقای "دەنگی چیا" لەلایەن ‌هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە لە کامیاران، هەتا ئێستا چارەنووسی ناڕوونە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەیەوە ڕایگەیاند، لە ماوەی ئەو ١١ ڕۆژەدا، بنەماڵەکەی هیچ زانیارییەکیان سەبارەت بە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی "کامبیز ئەسەدی" نییە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها وتی، ناڕوونیی چارەنووسی بەڕێوەبەری فێرگەی موسیقای چیا، نیگەرانیی بنەماڵەکەی لێکەوتووەتەوە.

ڕۆژی هەینی، ٢٧ی بەفرانبار، هێزە ئیتلاعاتییەکان لە کامیاران، "کامبیز ئەسەدی" مامۆستای سەنتوور و بەڕێوەبەری فیرگەی موسیقای "دەنگی چیا"یان دەسبەسەر کرد.