بەرپرسی شۆرای شاری مەهاباد، هێرشی کردە سەر هەواڵنێری \"ڕێکار\"

15:51 - 4 پووشپەڕ 2719
ئاژانسی کوردپا: هەواڵنێری پایگای خەبەریی \"ڕێکار\"، لە لایەن بەرپرسی شۆرای شاری مەهابادەوە، هێرشی کرایە سەر.

ڕۆژی دووشەممە، ٣ی پووشپەڕ، \"دیاکۆ توتونچی\"، هەواڵنێری پایگای خەبەریی \"ڕێکار\"، لە کاتی ئامادەکردنی ڕاپۆرتی ڕێوڕەسمی چاوپێکەوتنی بەرپرسانی قەزایی لە شاری مەهاباددا، لە لایەن \"حامد حەیدەری\"، بەرپرسی شۆرای شاری مەهاباد، هێرشی کرایە سەر.

بە وتەی \"توتونچی\": \"لە کاتی وێنەگرتن بۆ ئامادەکردنی ڕاپۆرتەکە بووم، کە ئەمەش بوو بە هۆی توڕەبوونی ناوبراو و هێرشی کردە سەرم\".

لەو هێرشکردنە سەر \"توتونچیـ\"ـیەدا، ناوبراو هیچ زیانێکی پێ نەگەیشتووە، بەڵام مۆبایلە ئایفۆنەکەی لەو ڕووداوەدا، شکاوە.