بەرپرسی زیندانی ورمێ هەڕەشەیان لە زیندانییان کرد

09:56 - 28 رێبەندان 2719

ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ی ڕێبەندان، زیندانییانی زیندانی ورمێ، داوایان لێکراوە بەشداری لە ١١یەمین خولی هەڵبژاردنەکانی مەجلیس‌دا بکەن.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەیەوە بە ئاژانسی کوردپا ڕایگەیاند: "سۆهرابی بەرپرسی زیندانی ورمێ، لە قسەکانیدا، پێداگری لە سەر ئەوە کردووە کە بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا زۆرەملێیە".

ئەو سەرچاوەیە هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: "بەرپەرسی زیندانی ورمێ هەڕەشەی لە زیندانییان کردووە لە ئەگەری بەشدارینەکردن لە دانگدان، لە مافی مەرەخەسی بێبەری دەکرێن".

زیندانی ناوەندی ورمێ، لە ساڵی ٤٨ی هەتاوی دامەزراوە و ١٣و بەندی هەیە و ناوەندی سەرپەرەستی کردنی ئەو زیندانە، ڕێکخراوی زیندانەکانی هێزی قەزاییەیە.