بەرپرسانی زانكۆی پەیام نووری ورمێ پێشیان بە چالاكیی ئەنجومەنەكان گرت
13:21 - 2 خەزەڵوەر 2712
ئاژانسی كوردپا: لێپرسراوانی زانكۆی پەیام نووری ورمێ، بە رەت كردنەوەی گەڵاڵەی پەسندكراوی ئەنجومەنەكانی ناو زانكۆ، پێشیان بە هەموو چالاكییەكی خوێندكاران گرتووە.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، لێپرسراو و جێگری فەرهەنگیی زانكۆی پەیام نووری ورمێ لە بڕیارێكدا چالاكییە فەرهەنگی و سینفییەكانی هەموو ئەنجومەنەكانی ناو ئەو زانكۆیەیان راگرتووە و ناهێڵن هیچكام لەو ئەنجومەنانە چالاكی ئەنجام بدەن.
سەرچاوەیەكی ئاگادار لەناو زانكۆی پەیام نووری ورمێ بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپای راگەیاندووە، بەرپرسانی بەشێك لە ئەنجومەنەكانی ئەو زانكۆیە گلەییان لە لێپرسراوانی زانكۆ هەیە كە لەژێر زەخت و گوشار دان و و ناهێڵن گەڵاڵە و تێۆرییەكانیان جێبەجێ بكەن و هەر بەم بۆنەوە، پڕۆژە و گەڵاڵەكانیان پەكیان كەوتووە.
بەپێی هەواڵ و راپۆرتەكان لەناو زانكۆكانی ورمێ و مەریوان هاوكات لەگەڵ دەسپێكی ساڵی نوێی خوێندن زەخت و گوشار بۆ سەر خوێندكاران و هەروەها پرۆسەی جیاكردنەوەی رەگەزیی خوێندكاران دەستی پێكردووە.