بەرپرسانی زانکۆی رازیی کرماشان رێگری لەچاپی سەرلەنوێی بڵاڤۆکی چرۆ دەکەن
16:10 - 6 بەفرانبار 2713
ئاژانسی کوردپا: بەرپرس و حەراسەتی زانکۆی رازیی کرماشان رێگری لە سەرلەنوێ چاپ و بڵاوکردنەوەی بڵاڤۆکی خوێندکاریی ئەو زانکۆیە دەکەن.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا؛ لە کاتێکدا ئەندامانی دەستەی بەرێوەبەریی بڵاڤۆکی ئەدەبی و فەرهەنگیی \"چرۆ\"، کە پێشتر بە زمانی کوردی لە زانکۆی رازیی کرماشان بڵاو دەکرایەوە، بۆ چاپ و بڵاو کردنەوەی سەرلەنوێی ئەو بڵاڤۆکە لەلایەن بەرپرسی و حەارسەتی زانکۆوە رێگرییان لێ دەکرێت.
دەگوترێت کەلە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا، دوو کەس لە دەستەی بەڕێوەبەریی بڵاڤۆکی چرۆ لە زانکۆی رازیی کرماشان کە بە مەبەستی وەرگرتنی مۆڵەتی چاپ و بڵاو کردنەوەی ئەو بڵاڤۆکە سەردانی بەرپرسانی حەراسەت و زانکۆیان کردبوو، بەرەوڕووی ئاستەنگ بوونەتەوە.
بەرپرسی زانکۆ و حەراسەتی زانکۆی رازیی کرماشان رایانگەیاندووە کە ئەو بڵاڤۆکە کە پێشتر بە زمانی کوردی چاپ و بڵاو دەکرایەوە، دووبەرەکی و ئاژاوە لە نێوان نەتەوەی کورد و فارسدا دروست دەکات، ئەوە لە حاڵێک دایە کە ئەو بڵاڤۆکە تەنیا بە مەبەستی پەرە پێدانی زمان و ئەدەبی کوردی لە ناو زانکۆکانی کرماشاندا بڵاو دەکرایەوە.
ئاستەنگ و رێگری کردن لە دانی مۆڵەت بە بڵاڤۆکە خوێندکاری و ئەدەبییەکان لە کرماشان لەحاڵێک دایە کە حەسەن رۆحانی لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی سەرکۆماریدا باسی لە پەرەپێدانی فەرهەنگی کردبوو، بەڵام هەتا ئیستاش زۆربەی گۆڤار و بلاڤۆکەکان بە بیانووی جۆراوجۆر بەرەوڕووی ئاستەنگ دەبنەوە.
هاوکات هێندێک لە ماڵپەڕەکانی سەربە باڵی توندڕەو و بناژۆخواز رەخنە لە وەزارەتی زانست دەگرن کە لە هەمبەر چالاکانی فەرهەنگیدا نەرمی نواندووە، بەڵام بەبڕوای زۆربەی چالاکانی فەرهەنگی دۆخی چاپەمەنی و رۆژنامەگەریی کوردی بە بەراورد لەگەڵ سەردەمی سەرکۆماریی ئەحمەدینژاد، هیچ گۆڕانێکی بەسەردا نەهاتووە.
بڵاڤۆکی خوێندکاریی چرۆ مانگی بەفرانباری سالی ١٣٩١ بە بیانووی بڵاو کردنەوەی \"کۆمەڵێک بابەتی نایاسایی\" لەلایەن بەرپرس و حەراستی زانکۆی رازیی کرماشانەوە بەرەوڕووی داخران بوویەوە.