بەرپرسانی حکوومەتی داوای بڕی ٣٢ میلیۆن تمەن بۆ ئازاد چالاکێکی کرێکاری دەکەن

20:47 - 15 بانەمەڕ 2718
ئاژانسی کوردپا: بەرپرسانی زیندانی شاری سەقز بۆ ئازاد کردنی چالاکێکی کرێکاری لە زیندانی ناوەندی ئەو شارە بڕی ٣٢ میلیۆن تمەنیان دیاری کردووە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، دەزگایی قەزایی حکوومەتی ئێران ده زگای قه‌زایی حکوومه تی ئیران بۆ ئازاد كرانی عوسمان ئیسماعیلی چالاکی كرێكاری، بری ٣٢ ملیۆن تمه‌نی وه‌کوو بارمته دیاری كردووه‌.

عوسمان ئیسماعیلی چالاکی کرێكاری كه‌ له‌م دواییانه‌دا له‌ زیندان ئازاد شاری سەقز كرا، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١١ی بانه‌مەڕ لە روژی جیهانی کرێکاران به‌ هۆی به‌شداری له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی جیهانی كرێكاران له‌ شاری سه‌قز ده‌ستبه‌سه‌ر كرا‌.

به‌رپرسانی حکوومه‌تی ئێران بو ئازاد کردنی داوای ئەو چالاکە کرێکارییە داوای بڕی بارمته‌ی ٣٢ میلیۆن تمه‌نی ده‌که‌ن.

ئەو چالاکە کرێکارییە بۆ بەندی سەڵامەتی زیندانیی شاری سەقز ڕاگوێزراوە.