بەرهەمە ئەدەبییەکانی مامۆستا هاوار بڵاو کرایەوە

14:45 - 15 خەرمانان 2717
ئاژانسی کوردپا: کۆمەڵە بەرهەمی ئەدەبیی شاعێر و نووسەری بەناوبانگی کورد مامۆستا \"هاوار\" بڵاو کرایەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، بەرهەمە ئەدەبییەکانی \"عەلی حوسێنخانی\" ناسراو بە \"هاوار\" چاپ و بڵاو کرایەوە.

ئەو کۆمەڵە بەرهەمە لە لایەن چاپخانەی \"مانگ\" بڵاو کراوەتەوە و سێ بەرهەمی ئەو شاعێرە بە ناوەکانی \"کارمامز\"، \"دەروێش\" و \"بزەی ژیان\" لە خۆ دەگرێت.

هەروەها \"شاری وێران\" بەرهەمێکی دیکەی مامۆستا هاوارە کە دەقی ئەدەبی و مێژوویی لە خۆ دەگرێت، \"گوناه\" دیوانی شێعرەکانی ناوبراوە کە پێشتر بڵاو بووەتەوە و سەرلەنوێ چاپ کراوەتەوە.

عەلی حوسێنخانی ناسراو بە \"هاوار\" دەرچووی ڕشتە حقووقە و لە کەسایەتییە ناسراوە نوێگەراکانی کوردستانی ڕۆژهەڵاتە.

هاوار ساڵی ١٣٧١ی هەتاوی لە وڵاتی دانمارک کۆچی دوایی کردووە و هەر لەو وڵاتەش بە خاک ئەسپێردراوە.