بەرهەمێكی ئەدەبیی بە زاراوەی كەلهوڕی چاپ و بڵاو كرایەوە
13:13 - 9 بەفرانبار 2714
ئاژانسی كوردپا: نووسەرێكی لاو لەئوستانی كرماشان یەكەمین كتێبی شێعریی خۆی بە ناوی \" سزرگە\" لە چاپ دا.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، یەكەمین بەرهەمی نووسراوەیی موعین شاوەیسی شاعیر و رەخنەگری ئەدەبیی، لە چوارچێوەی كۆمەڵە شێعرێكدا كەوتە بەر دیدی خوێنەران.
ئەو بەرهەمە شێعرییە لە ٦٦ لاپەڕە پێكهاتووە و بە سەبكێكی تایبەت وتراون.
ماڵپەڕی بەلووت نرخی بەرهەمی ئەو لاوە تەمەن ٢١ ساڵەیەی خەڵكی ئیسلام ئابادی پێنج هەزار و ٧٠٠ تمەن راگەیاندووە.
سزرگە وشەیەكی كوردییە و بە واتای \" قڕژ بوونی ( سیغ شدن)\" مووی جەستەی مرۆڤە و خاوەنی ئەو كتێبە لە بواری تابڵۆسازی و خۆشنووسیشدا چالاكی دەكات.
ئەو شاعیرە ئیلامیە پێشتر چەندین بەرهەمی وەكوو \"نادیارا\" و \"واژا\"ی بڵاو كردبوویەوە.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، یەكەمین بەرهەمی نووسراوەیی موعین شاوەیسی شاعیر و رەخنەگری ئەدەبیی، لە چوارچێوەی كۆمەڵە شێعرێكدا كەوتە بەر دیدی خوێنەران.
ئەو بەرهەمە شێعرییە لە ٦٦ لاپەڕە پێكهاتووە و بە سەبكێكی تایبەت وتراون.
موعین شاوەیسی شاعیر و رەخنەگری ئەدەبیی
ئەو شاعیرە كوردە بێجگە لە نووسینی ئەو شێعرانە كاری پێداچوونەوە و دیزانی كتێبەكەشی لە ئەستۆی خۆی بووە.ماڵپەڕی بەلووت نرخی بەرهەمی ئەو لاوە تەمەن ٢١ ساڵەیەی خەڵكی ئیسلام ئابادی پێنج هەزار و ٧٠٠ تمەن راگەیاندووە.
سزرگە وشەیەكی كوردییە و بە واتای \" قڕژ بوونی ( سیغ شدن)\" مووی جەستەی مرۆڤە و خاوەنی ئەو كتێبە لە بواری تابڵۆسازی و خۆشنووسیشدا چالاكی دەكات.
كۆمەڵە شێعری \" خیاوان پەتی\" لە نووسینی موهەندیس مستەفا بەیگی
هەر لەو پێوەندییەدا كۆمەڵە شێعری \" خیاوان پەتی\" لە نووسینی موهەندیس مستەفا بەیگی كە لە سەرەتای پاییزدا لە چاپ و بڵاو كرابوویەوە لەگەڵ رەخنە بەرەوڕوو بۆتەوە.ئەو شاعیرە ئیلامیە پێشتر چەندین بەرهەمی وەكوو \"نادیارا\" و \"واژا\"ی بڵاو كردبوویەوە.