بەرهەمێک سەبارەت بە رەخنەی ئەدەبی، بە کتێبخانەی کوردی زیاد کرا
20:32 - 10 سەرماوەز 2714
ئاژانسی کوردپا: بەرهەمێکی تایبەتی نووسەر و وەرگیڕێکی کوردی خەڵکی شاری بۆکان، سەبارەت بە رەخنەی ئەدەبی چاپ و بڵاو کرایەوە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، کتێبی \"بنەماکانی رەخنەی ئەدەبی\" بەرهەمی ساماڵ ئەحمەدی نووسەرو وەرگێڕی کورد، کە کاری دوو ساڵ بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی ئەو نووسەرەیە، بۆ دەولەمەندی و خزمەت بە کتێبخانەی کوردی لە چاپ درا.
ئەو شاعیرە کوردە رایگەیاندووە، بۆ ماوەی ٢ ساڵی رەبەق و هەر رۆژەی بۆماوەی ٦ کاتژمێر بێ وچان کارم لەسەر ئەو کتێبە کردووە.
ئەو نوسەرە کوردە لەماوەی رابردووشدا، کۆمەڵە وتارێکی لەژێر ناوی \"ئەدەبیات و تەنیایی\" چاپ و بلاو کردەوە، کە کۆمەڵێک بابەتی نووسەرانی وەک (ئۆکتاڤیۆ پاز، تی.ئێس.ئیڵیۆت، ئیتالۆ کالڤینۆ، ڕۆڵان بارت، محهمهد قاعد، یهدوڵڵا ڕۆیایی، دی.ئیچ.لۆرێنس، ساندرا. ئێم. گیلبێرت)ی لەخۆ گرتووە.
کتێبی بنەماکانی رەخنەی ئەدەبی، بە تیراژی ١٠٠٠ دانە و و لەلایەن دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی رۆژهەڵات لە شاری هەولێر چاپ و بڵاو کراوەتەوە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، کتێبی \"بنەماکانی رەخنەی ئەدەبی\" بەرهەمی ساماڵ ئەحمەدی نووسەرو وەرگێڕی کورد، کە کاری دوو ساڵ بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی ئەو نووسەرەیە، بۆ دەولەمەندی و خزمەت بە کتێبخانەی کوردی لە چاپ درا.
ئەو شاعیرە کوردە رایگەیاندووە، بۆ ماوەی ٢ ساڵی رەبەق و هەر رۆژەی بۆماوەی ٦ کاتژمێر بێ وچان کارم لەسەر ئەو کتێبە کردووە.
ساماڵ ئەحمەدی، نووسەرو وەرگێڕی کورد
کتێبی بنەماکانی رەخنەی ئەدەبی، لە کۆمەڵێک بابەتی نووسەرانی ناسراوی وەک (لی مۆرگان، ئیڕیهڵ لێیبر، جۆن وایڵینگههم) پێکهاتووە، کەلەلایەن وەرگێرەوە کراونەتە کوردی.ئەو نوسەرە کوردە لەماوەی رابردووشدا، کۆمەڵە وتارێکی لەژێر ناوی \"ئەدەبیات و تەنیایی\" چاپ و بلاو کردەوە، کە کۆمەڵێک بابەتی نووسەرانی وەک (ئۆکتاڤیۆ پاز، تی.ئێس.ئیڵیۆت، ئیتالۆ کالڤینۆ، ڕۆڵان بارت، محهمهد قاعد، یهدوڵڵا ڕۆیایی، دی.ئیچ.لۆرێنس، ساندرا. ئێم. گیلبێرت)ی لەخۆ گرتووە.
کتێبی بنەماکانی رەخنەی ئەدەبی، بە تیراژی ١٠٠٠ دانە و و لەلایەن دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی رۆژهەڵات لە شاری هەولێر چاپ و بڵاو کراوەتەوە.