بەرهەمی ئەنیمەیشێنی دەرهێنەرێكی كورد بەشداریی فێستیڤاڵی فیلمی ئێشتووتگارت دەكات
14:19 - 29 بەفرانبار 2711
كوردپا: فیلمی ئەنیمەیشێنی \"مڕۆڤەكان\" لە دەرهێنانی \"ماشەڵڵا محەمەدی\"هونەرمەندی ئەنیماتۆری سنەیی لە نوزدەیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی ئەنیمەیشێنی ئێشتووتگارت بەشداری دەكات.
بەرپرسی ئەنجومەنی سینەما جەوانی شاری سنە لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەریی كوردپرێس رایگەیاندووە: نوزدەیەمین خولی فستیڤاڵی نێونەتەوەیی ئێشتووتگارت لە كاتێكدا بەڕێوە دەچێت كە بەشێكی تایبەتی بۆ باشترین ئەنیمەیشێنەكانی10 ساڵی رابردوو لە بەرنامەی كاری خۆی داناوە.
سیرووس سەنایی راشیگەیاند: \"مرۆڤەكان\" ئەنیمەیشێنی 3 خولەكی لە دەرهێنانی \"ماشەڵڵا محەمەدی\"، بە نوێنەرایەتیی ئێران بەشداری ئەم فستیڤاڵە دەبێت.
ئەنیمەیشێنی \"مرۆڤەكان\" پێشتر لە فێستیڤاڵَە نێودەوڵەتییەكانی وەك:\"كازانی، رووسیە، ئەنیمستی، رۆمانی، تیندریریندیس لە لیتوانی، بێردفۆرد لە بریتانیا و كورتە فیلمی ئیتالیایی، چێك و جیانگ سووی چین\" بەشدار بووە و خەڵاتی دیپلۆمی شانازیی بەدەست هێناوە.
فێستیڤاڵی ئێشتووتگارت بە ئاراستە كردنی فیلم و كورتە فیلم و ڤۆرك شۆپی ئەنیمەیشێن بۆ مندالڵان لە رۆژانی 9 تا 13 مەی ساڵی 2012 بەڕێوەدەچێت.
ماشەڵڵا محەمەدی هورمەندی ئەنیماتوری كورد دانیشتووی شاری سنەیە و هەتا ئێستا جیا لە مرۆڤەكان بە ئەنیمەیشێنگەلی \"كورتە رەنج\"، \"جۆرێكی دیكە بوون\"، \"دوا گۆرانیی كچە دراوسێكەمان بەر لە سووتاندنی تەواو خولیاكانی\" لە فێستیڤاڵە بەناوبانگە جیهانسسەكاندا بەشداری كردووە.

ماشەڵڵا محەمەدی