بەرهەمی "ئەفسانەكانی رۆژئاوای ئێران"ی مەنسوور یاقووتی بڵاو كرایەوە
13:08 - 16 رەزبەر 2712
ئاژانسی كوردپا: تازەترین بەرهەمی مەنسوور یاقووتی نووسەری بە توانای كرماشانی لەژێر ناوی \"مایینە چل جوانووەكان\" كە لەخۆ گری كومەڵە توێژینەوە و كوكردنەوەی ئەفسانەكانی رۆژئاوای ئێران، بڵاو كرایەوە.
بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی كوردپرێس، یاقووتی لەبارەی ئەم بەرهەمە و دەستەبەركردنی مێژووی ئەدەبی زارەكیی ناوچە كوردنشینەكان رایگەیاند: گەر هەوڵێك بۆ كوكردنەوەی تەواو ئەفسانەكانی ئێران دەدرا، ئێستا خاوەن گەورەترین گەنجینە دەبووین بۆ داهێنان لە بوارەكانی دیكەی هۆنەری و فێكریدا.
مەنووسر یاقووتی وتیشی: ئورووپاییەكان لە دوو سەدەی رابردۆوە گەنجینەكانی خۆیان گردوكۆ كردەوە و ئێستا بەهرە لەم سامانە دەبەن، بەڵام ئێمە هێشتا لە سەرەتای رێگا داین.
یاقووتی لە درێژەدا دوای نرخاندنی هەوڵگەلێك لەم بوارە، وتی: پێشتر مەهدی سوبحی، ئەنجوی شیرازی، سەمەد بێهرەنگی و عەلی ئەشرەف دەروێشیان زۆر ئەفسانە و فۆلكلۆری بەنرخیان تۆمار كردووە و پاراستوویانە، بەڵام هەوڵەكان بەربڵاو و پەرتەوازە بوون و نەیانتوانی بوو بەدەوری یەكتریدا چڕ ببنەوە.
ئەم نووسەرە كوردە لەبارەی توێژینەوەی خۆی لە بواری كۆكردنەوەی ئەفسانەكان وتیشی: \"مایینە چل جووانوەكان\" دەسكەوتی گەڕانەكانی من لە دەیەی هەفتایە، كە سی ساڵی خایاندووە و بەبێ دەستێوەردان ئەفسانەكانی ئەم ناوچەیەم تێدا تۆمار كردووە.
ئەم بەرهەمە لە دووتۆی 500 لاپەڕە لەلایەن بڵاوكەرەوەی ئامە، تا حەوتەی داهاتوو دەگاتە دەست لایەنگری كولتوور و ئەدەبی زارەكیی كوردی.
مەنسوور یاقووتی پێشتر بە بڵاوكردنەوەی \"ئەفسانەكانی گوندنیشانی كورد\" توانای خۆی لە بواری گرد و كۆی كردنەوە و توماركردنەوەی ئەفسانە كوردییەكان سەلماندووە.