بەرهەمی گرافیکیی ژنانی کورد لە سنە پیشان ئەدرێت+وینە

15:46 - 18 رەشەمه 2714
ئاژانسی کوردپا: پیشانگەیەکی نیگارکێشی بە ناوەڕۆکی ژنانی کۆبانی لە زانکۆی کوردستانی شاری سنە، بەرەرووی ئۆگرانی هونەری نیگارکێشیدا کرایەوە.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، زیاتر لە ٧٠ بەرهەمی هونەریی شێوازە جیاجیاکانی نیگارکێشی لە تەلاری مەولەویی زانکۆی کوردستان پیشان ئەدرێت.

ئەو بەرهەمە هونەرییانەی کە لەو پیشانگەیەدا نیشان ئەدرێن، بەرهەمی ئاتیفە فەرهەنگی و نزیک بە ٤٠ کەس لە قوتابیانی خۆیەتی.

هەواڵنێری کوردپا لە شاری سنە رایگەیاند: ئەو پیشانگەیە هەتا رێکەوتی ٢١ی مانگی رەشەمە بەردەوام دەبێت و بڵاوکردنەوەی فیلم و گۆرانیی فۆلکلۆری کوردی لەلایەن خوێندکارانەوە بەشیکی دیکەی ئەو پیشانگەیە پێک دێنیت.

تێکڕای ئەو بەرهەمانەی کە خراونەتە ڕوو، لەلایەن حەراسەتی زانکۆی کوردستانەوە چاوخشاندنەوەیان پێدا کراوەو رێگری لە پیشاندانی ئەو وێنانە کراون کە پەیوەندییان بە کوردستانەو ەبووە.

دەگوترێ، تێکرای ئەو بەرهەمانەی لەلایەن کچانەوە، بە مژاری بەرخودانی کچانی کۆبانییەوە کێشراونەتەوە، لەلایەن ئۆگرانی هونەری نیگارکێشییەوە پێشوازیی بەرچاوی لێکراوە.

دیکۆڕی پیشانگەکە لە ئەستۆی عەلی‌رەزا نەجەفیان، خویندکاری باڵای مێعماری و فەربود پاریاب‌زادەگان خویندکاری کارناسیی میعماریی زانکۆی کوردستان بووە.

هاوکات پیشانگەیەکی پیشەدەستییەکان و گرافیکی لە بەرهەمی ژنە هونەرمەندی کورد خاتوو نیدا یەزدانپەرست لە گالەریی سوورەی سنە کراوەتەوە.

ئەو پیشانگەیە لەژێر ناوی \"ویترای تێکەڵاو\" کراوەتەوەو ٦٠ تابلۆ بە مژار و ناوەرۆکی جۆراوجۆرەوە تیایدا پیشان ئەدرێت.

ئەو بەرهەمانەی پیشان ئەدرێن، لەسەر شووشە، ئاوینە و سواڵەت کێشراونەتەوەو لە دوو دانی بەیانی و ئێوارەدا بەڕووی هاووڵاتیایندا کراوە دەبێت.

یەزدان‌پەرست، بڕوانامەی کارناسیی گرافیک و کارناسیی باڵای پیشە دەستییەکانی هەیە و لەو پیشانگەیەدا هێندێک لە بەرهەمەکانی ئەکرەم واحیدی، یەکێک لە قوتابیانی خۆی پیشان ئەدرێ.

\"25258.jpg\"

\"25256.jpg\"

\"25260.jpg\"

\"25261.jpg\"

\"25259.jpg\"

\"25255.jpg\"

\"25262.jpg\"

\"25264.jpg\"

\"25265.jpg\"