بەرهەمی ژنە سینەماكارێكی كورد خەڵاتی فێستێڤاڵی "وارش"ی مسۆگەر كرد
15:55 - 4 خەزەڵوەر 2712
ئاژانسی كوردپا: كورتە فیلمی ئەزموونیی \"بێدەنگیی تاڵاوەكان\" لە دەرهێنانی \"فاتمە دەستمەرد\" ژنە دەرهێنەری كورد خەڵاتی دووەمی باشترین فیلمی ئەزموونیی حەوتەمین خولی فێستێڤای \"وارش\"ی بەدەستهێنا.
بەپێی راپۆرتی بەشی پێوەندییە گشتییەكانی كورتە فیلمی \"بێدەنگیی تاڵاوەكان\"، ئەم فیلمە وەك تاقە فیلمی كوردیی بەشدار لە فێستێڤاڵی میللیی \"وارش\" لە شاری \"بابل\"ی مازندەران پیشان دراوە و توانی پلەی دووەمی باشترین كورتە فیلمی ئەو فێستێڤاڵە مسۆگەر بكات و هەروەها لەلایەن لێژنەی داوەرانەوە دیپۆلمی شانازی و خەڵاتی نەختی كراوە.
حەوتەمین فێستێڤاڵی كورتە فیلمی \"وارش\" بە بەشداریی فیلمگەلێك لە دەرهێنەرانی سەرانسەری ئێران و هەروەها سینەماكارانی ناوداری ئێران لە چەندین بەشی وەكوو\"داستانی، دیكیۆمێنتی، ئەنیمەیشێن، ئەزموونی لە شاری \"بابل\"ی مانزندەرانی لە باكووری ئێران بەڕێوە چوو.
كورتە فیلمی \"بێدەنگیی تاڵاوەكان\" لە دوایین بەشداریی نێودەوڵەتیی خۆیدا لە بەشی پێشبڕكێی دوازدەیەمین فێستێڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی بەرگری لە شاری كرمان پیشان درا و توانی پلەی دووەمی باشترین كورتە فیلمی ئەو فێستێڤاڵەش مسۆگەر بكات.
كورتە فیلمی \"بێدەنگیی تاڵاوەكان\" هەتا ئێستا زیاتر لە دە فێستێڤاڵی جۆراوجۆری ناوچەیی، ئێرانی و نێودەوڵەتی بەشداریی كردووە و خەڵاتی بەدەست هێناوە.