بەرهەمی كچە قوتابییەكی كورد لەركابەرییەكانی وێنەكێشانی ژاپۆن سەركەوتنی بەدەستهێنا +وێنە

12:56 - 18 بەفرانبار 2713
ئاژانسی كوردپا: خەڵات و دیپلۆمی شانازیی ركابەرییە نێودەوڵەتییەكانی ژینگە پارێزی لەوڵاتی ژاپۆن، بەخشرایە كچە كوردێكی خەڵكی \"گیلانغەرب.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، لێژنەی داوەران و بەڕێوەبەرانی چوارمین خولی ركابەرییە نێودەڵەتییەكانی وێنەكێشان (ژینگە پارێزی)‌ی كائۆ لەژاپۆن، \"تارا عێزەتی‌زادە\"یان وەكوو سەركەوتووترین وێنە كێش هەڵبژارد.

ئەو ركابەرییە لەژێر ناوی \"پاراستنی سەرچاوە سروشتییەكان بەهاوكاری یەكتر\" بەڕێوە چووە.

\"17727.jpg\"
تارا عێزەتی‌زادە له گیلانغەرب
ئەو كچە تەمەن ١٣ ساڵەیە كە ئەندامی كانوونی پەروەردەی فیكری منداڵان و مێرمنداڵانی شارستانی گیلانغەرب لە ئوستانی كرماشانە، وێنەی پیاو و ژنانی كوردی لەحاڵی لێكردنەوەی سێوی سوور كێشاوەتەوە.

هەروەها تارا لەبەرهەمەكەی خۆیدا وێنەی دایكێكی كە لەحاڵی چای تێكردن دایە، منداڵێك كە سەرقاڵی كتێب خوێندنەوەیە و منداڵێكی دیكە كە لە نزیك رووبارێكدا سەرقاڵی یاری كردنە كێشاوەتەوە.

\"واحد مركزی خبر\" لەكرماشان بڵاوی كردۆتەوە، ئەو كچە كوردە تەنیا كەسێكی ئێرانییە كە توانیویەتی سەركەوتن بەدەست بێنێت و سەرجەم هەشت هەزار و ٥١٦ بەرهەم لە ٤٩ وڵاتەوە بە دەستی بەڕێوەبەرانی ركابەرییەكە لە ژاپۆن گەیشتبوو.

تارا عێزەتی‌زادە، گەلاوێژی ساڵی ١٣٩٠یش لەركابەرییەكانی وێنەكێشانی منداڵان و مێرمنداڵان لە توركیە، خەڵاتی بەدەست هێنابوو.

وێنـــه: ژیار کورد