بەرهەمی وێنەگرێکی کورد لەئاستی ئێراندا وەک بەرهەمی نموونە هەڵبژێردرا+وێنە
14:25 - 3 بەفرانبار 2713
ئاژنسی کوردپا: بەرهەمی وینەگرێکی کوردی خەڵکی شاری بیجاڕی سەربە ئوستانی کوردستان لە ئاستی ئێراندا وەکوو بەرهەمی نموونە دەستنیشان کرا.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی فەرمانداریی شاری بیجاڕ، جەمشید فەرجوەندفەردا وێنەگرێکی کوردی خەڵکی شاری بیجاڕ لە ئوستانی کوردستان لە رکابەریی \"فوتکس\" کە بە ناوەرۆکی سەفەر بەڕێوەچوو، لە ئاستی ئێراندا سەرکەوتنی بەدەست هێنا.
ئەو وێنەیە کە جەمشید فەرجوەندفەردا ئافراندوویەتی، ئاماژە لەنێوان جاددەی بیجاڕ - دیواندەرە دەکات و بەوتەی لێژنەی داوەران ئەو وێنەیە ئاوێتەیەک لە داهێنان و دەستڕەنگینی ئەو وێنەگرە کوردەیە کە باس لە سرووشت و دیمەنی جوانی کوردستان دەکات.
بەرهەمەکانی ئەو وێنەگرە کوردە هەتا ئێستا زیاتر لە ١٥٠ جار لە رکابەرییە ناوخۆیی و دەرەکییەکاندا وەکوو بەرهەمیی نموونە دەسنیشان کراون و توانیویانە خەڵات بەدەست بێنن.
لەو رکابەرییەدا ٢ هەزار و ٢٧٠ بەرهەم لە سەرتاسەری ئێراندا بەشدارییان کردبوو کە لەو نێوانەدا بەرهەمی جەمشید فەرجوەند فەردا لەلایەن لێژنەوە داوەرانەوە وەکوو بەرهەمی نموونەی یەکەمین رکابەریی سەرتاسەریی وڵاتی ئێران هەڵبژێردرا.
جەمشید فەرەجوەندفەردا ساڵی ١٣٤٠ی هەتاوی لە شاری \"بیجاڕ\"ی سەربە ئوستانی کوردستان لە دایک بووە و لە رشتەی گرافیکدا بڕوانامەی کارناسیی زانکۆی هونەری تارانی وەرگرتووە و زیاتر لە ٢٥ ساڵە خەریکی کاری وێنەگرییە و بەرهەمەکانیشی لە دەیان پیشانگەدا پیشان دراون.