بەرهەمی نەقاشیی منداڵانی سنەیی لە پیشانگەیەکدا خرانەڕوو+وێنە

20:01 - 20 خەزەڵوەر 2714
ئاژانسی کوردپا: منداڵانی سنەیی پیشانگەیەکی نەققآییان لە بەرهەمەکانی خۆیان و لەژێر ناوی \"خەونی رەنگی ٢ \"دا کردەوە.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، پاشنیوەڕۆی رۆژی یەکشەممەی ئەم حەفتەیە پیشانگەیەکی نەققاشی، کە لە ١٥٠ تابلۆی پێکهاتووە، لە گالەریی سوورەی پەردیسی سینەما بەهمەنی شاری سنە و بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە منداڵان بە جلوبەرگی کوردییەوە، کرایەوە.

سەرپەرستیی ئەو پیشانگەیە لە ئەستۆی نگین وەکیلی بووە بڕیارە ئەو ١٥٠ تابلۆیە، کە زۆربەیان بەرهەمی منداڵانی تەمەن ٤ هەتا ١٠ ساڵن و پەیوەندییان بە فەرهەنگ و داب و نەریت و سروشتی کوردستانەوە هەیە، بۆ ماوەی یەک حەفتە پیشان بدرێن.

ئەو ژنە هونەرمەندە رایگەیاندووە؛ ئەو ١٥٠ تابلۆیە لە کۆی سێ هەزار و ٥٠٠ بەرهەمی منداڵان و لەلایەن \"فەردین سادق ئەیوبی و ئەکرەم کەریمی\"یەوە هەڵبژێردراون.

ناوبراو باسی لەوەش کردووە، کردنەوەی پیشانگەی لەو جۆرە دەبێتە هۆی راکێشانی منداڵان بەرەو چالاکیی فەرهەنگی و هونەری و هاوکات پێویستە بوار بۆ گەشە کردنی منداڵان بڕەخسێت.

ساڵی رابردووش باشترین بەرهەمی دەستنیشانکراوی منداڵانی شاری سنە لە پیشانگەیەکدا و بە سەرپەرستیی نگین وەکیلی و لە ژێر ناوی \"خەونی رەنگی ١\"دا کرابوویەوە.
\"23112.jpg\"

\"23114.jpg\"

\"23115.jpg\"

\"23116.jpg\"

\"23117.jpg\"

\"23118.jpg\"