بەرهەمی شێعریی شاعیرێکی روانسەری چاپ و بڵاو کرایەوە
15:28 - 21 رەشەمه 2714
ئاژانسی کوردپا: نووسەرێکی کوردی خەڵکی شارستانی روانسەر بەرهەمێکی شێعریی دیکەی بە زمانی کوردی چاپ و بڵاو کردەوە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، کتێبی \"بزەی لێوت پڕ بوو لە چوون\" بەرهەمی شێعریی ئەسعەد زۆهرابی هونەرمەندی لاوی خەڵكی روانسەر لەلایەن دەزگای چاپی \"کانی\"یەوە لەچاپ درا و گەیشتە دەستی ئۆگرانی شێعر و ئەدەبی کوردی.
بەشێک لە بەرهەمە شێعرییەکانی ئەو شاعیرە باس لە خۆشەویستیی خاک و نیشتمان دەکات و تەشەر لەو کەسانە ئەدات کە وەفایان بۆ خاکی وڵاتیان نییە و \"خۆیان و خاکیان بە بێگانە فرۆشتووە\".
ئافرێنەری بەرهەمی \"بەرخۆلە ئەستێرە و دایە لەولا\"، کە باس لە هەژاری و دەستکورتی دەکات، ئامانجی لە بڵاوکردنەوەی ئەو کتێبانە بۆ خزمەتی زمان و ئەدەبی كوردی و دەوڵەمەند کردنی كتێبخانەی كوردی گەڕاندۆتەوە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، کتێبی \"بزەی لێوت پڕ بوو لە چوون\" بەرهەمی شێعریی ئەسعەد زۆهرابی هونەرمەندی لاوی خەڵكی روانسەر لەلایەن دەزگای چاپی \"کانی\"یەوە لەچاپ درا و گەیشتە دەستی ئۆگرانی شێعر و ئەدەبی کوردی.
بەشێک لە بەرهەمە شێعرییەکانی ئەو شاعیرە باس لە خۆشەویستیی خاک و نیشتمان دەکات و تەشەر لەو کەسانە ئەدات کە وەفایان بۆ خاکی وڵاتیان نییە و \"خۆیان و خاکیان بە بێگانە فرۆشتووە\".
کتێبی \"بزەی لێوت پڕ بوو لە چوون\" بەرهەمی شێعریی ئەسعەد زۆهرابی هونەرمەندی لاوی خەڵكی روانسەر
ئەو شاعیرە، پێشتریش بەرهەمێکی چیرۆکە شێعری لەژێر ناوی \"بەرخۆلە ئەستێرە و دایە لەولاو\" كە كتێبێكی ئەدەبی تایبەت بە منداڵانە، چاپ و بڵاو کردەوە.ئافرێنەری بەرهەمی \"بەرخۆلە ئەستێرە و دایە لەولا\"، کە باس لە هەژاری و دەستکورتی دەکات، ئامانجی لە بڵاوکردنەوەی ئەو کتێبانە بۆ خزمەتی زمان و ئەدەبی كوردی و دەوڵەمەند کردنی كتێبخانەی كوردی گەڕاندۆتەوە.