بەرهەمی شاعێرانی هەورامان لە کەشکۆڵێکدا چاپ و بڵاو کرایەوە
15:37 - 26 پووشپەڕ 2717
ئاژانسی کوردپا: کەشکۆڵی شاعێرانی ناوچەی هەورامان بەرگی ١،٢،٣ لە یەک بەرگدا چاپ و بڵاو کرایەوە و کەوتە بەر دیدی خوێنەران.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، کەشکۆڵی هەروامان بەرهەمی ٢٦ شاعێری کورد لە ناوچەی هەورامان لە خۆ دەگرێت، کە پێشتر هێندێک لە بەرهەمی ئەو شاعێرانە چاپ و بڵاو نەکرابوویەوە.
کۆکردنەوەی بەرهەمی ئەو ٢٦ شاعێرە لە ئەستۆی محەممەد ڕەشید ئەمینی بووە کە زۆربەی شێعری شاعێرەکانی ناوچەی هەورامانی بڵاو کردۆتەوە.
ئەم کەشکۆڵە لە دوو توێی ٦٣٨ لاپەڕەدا کە سەرجەم سێ بەرگە و لە یەک بەرگدا کۆ کراوەتەوە و لە لایەن ناوەندی بڵاوکەرەوەی کوردستان لە شاری سنە چاپ کراوە.
محەممەد ڕەشید ئەمینی کوڕی عەلی لە ساڵی ١٣٣٣ هەتاوی لە گوندی نوریاو سەر بە شاری پاوە لە دایک بوو و بەهۆی هۆگری بە ئەدەب و وێژەی کوردی، لە مێژە خەریکی کۆکردنەوە و ساغکردنەوەی بەرهەمی شاعێرانی کوردە لەو پەیوەندییەدا زیاتر لە ٨٠ بەرگ کتێبی دەسنووسی کۆکردوتەوە و بە چاپی گەیاندووە.