بەرهەمی سینەماكارێكی كورد ٣٥مین خەڵاتی خۆی مسۆگەر كرد
19:33 - 2 خەزەڵوەر 2712
ئاژانسی كوردپا: بەرهەمی سینەمایی دەرهێنەرێكی كوردلە یەكەم فێستێڤاڵی كورتە فیلمی رۆژئاوای ئێران، بە دەستەبەر كردنی \"پلەی یەكەمی دەرهێنەری\"، ٣٥مین خەڵاتی خۆی مسۆگەر كرد.
بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی كوردپرێس، كورتە فیلمی \"لێرە جادەكان بێ كۆتایین\" لە دەرهێنانی تەوفێق ئەمانی دەرهێنەری كوردی خەڵكی مەریوان توانی لە یەكەم خولی فێستێڤاڵی كورتە فیلمی رۆژئاوای ئێران پلەی یەكەمی دەرهێنەری بۆ خۆی دەستەبەر بكات و بەم چەشنە ئەو بەرهەمە سینەماییە بووە خاوەن 35 خەڵاتی جۆراوجۆر.
كورتە فیلمی \"لێرە جادەكان بێ كۆتایین\" لە هەمان فێستێڤاڵ خەڵاتی یەكەمی وێنەگریشی بەدەست هێنا.
ـ تەوفیق ئەمانی نووسەر و دەرهێنەر لەدایك بووی ساڵی ١٣٦٠ی شاری مەریوانە.
ـ خاوەن بڕوانامەی دەرهێنەرییە لە ئەنجومەنی سینەمای لاوانی ئێران و لە ساڵی ١٣٨١ەوە دەستی بەكاری هونەری كردووە.
ـ چەندین كورتە فیلمی وەك\"هێما، گۆلی پاراو، ئاوازی نەحسی قاپێك، بەستێنی داخی خەیاڵێك و لێرە جادەكان بێ كۆتایین\"ە و لە چەندین فێتیڤاڵی ناوچەیی، ئێران و نێودەوڵەتی وەك \"توركیە، بریتانیا، دانمارك، پورتەغال، ئوسترالیا، ئیتالیا، لێسهتان، هەرێمی كوردستان و ... بەشداری كردووە و بە دەیان خەڵاتی مسۆگەر كردووە.
یەكەم فێستێڤاڵی كورتە فیلمی رۆژئاوای ئێران لە رێكەوتی ٢٥ هەتا ٣٠ی رەزبەر لە شاری روانسەر لە پارێزگای كرماشان بەڕێوە چوو و دیسان وەك هەمیشە دەرهێنەرانی كورد توانیان چەندین خەڵاتی ئەو فێستیڤاڵە مسۆگەر بكەن.