بەرهەمی سینەماكارێكی كورد بۆ فێستێڤاڵی كورتە فیلمی "رویش" هەڵبژێردرا

19:52 - 22 رەزبەر 2712
ئاژانسی كوردپا: بەرهەمی سینەماكارێكی كورد لەلایەن لێژنەی بەربژێری هەشتەمین فێستێڤاڵی كورتە فیلمی \"رویش\"ەوە هەڵبژێردرا.

بەپێی راپۆرتی \"بنكەی خەبەریی كورتە فیلم\"، كورتە فیلمی \"دەكوتێ‌ بەسەر باندا\" لە دەرهێنانی تەیموور قاری سینەماكاری كوردی خەڵكی كامیاران هاوڕێ‌ لەگەڵ 19 كورتە فیلمی دیكە بۆ هەشتەمین خولی فێستێڤاڵی كورتە فیلمی رویش هەڵبژێردراوە.
\"9392.jpg\"
هەشتەمین خولی كورتە فیلمی \"رویش\" بە ناوەرۆكی بنەماڵە رێكەوتی 8 هەتا 13ی مانگی خەزەڵوەری ئەمساڵ لە شاری مەشهەد بەڕێوە دەچێت.

تەیموور قادری لەدایك بووی ساڵی 1369ی شاری كامیارانە و لە بواری دەرهێنانی كورتە فیلم و چیرۆك نووسیدا چالفاكە و هەتا ئێستا لەم دوو بوارەدا لە ئاستی فێستێڤاڵە ناوچەیی و ئێرانیەكاندا چەندین خەڵاتی مسۆگەر كردووە.