بەرهەم‌هێنەرانی زیخ و بەرد، لەگەڵ کەمی گازوئیل بەرەڕوون

13:22 - 29 بانەمەڕ 2720

بەرپرسی ئەنجومەنی بەرهەمهێنەرانی زیخ و بەرد و ئاسفاڵەتی کرماشان باسی کە کێشەی جیددی دابینکردنی مادەی سووتەمەنی بۆ ئەو ماشینانەی کە زیخ و بەرد بەرهەم دەهێنن کرد و ڕایگەیاند و هێندیک جار گازوئیل دوو بەرانبەر نرخی دیاری کراوە، دەکڕین.

"محەممەدڕەزا کارگەر" لە وتووژێکدا لەگەڵ هەواڵدەریی "ئیسنا" ڕایگەیاند:" ماوەی دوو ساڵە لەگەڵ کەمیی کێشەی دابینکردنی سووتەمەنی بۆ ماشینە بەرهەمهێنەرەکانی زیخ و بەرد و ئاسفاڵەت، بەرەڕووین و بەداچوونەکانمان بۆ چارەسەریکردنی ئەو کێشەیە بێئاکام ماوەتەوە".

ناوبراو هەروەها بە ئاماژەکردن بە پشکی سووتەمەنی بۆ ماشینەکانی وەک "بێڵی میکانیکی، لودێر، بۆڵدێزر هەتا دوایی، تەنیا ٤ هەزار لیتر گازوئیل لە بەرچاو گیراوە، لە حاڵێکدا کە ئەو ماشینانە مانگانە ٧ بۆ ٨ هەزار لیتر گازوئیل مەسەرف دەکەن.

بەرپرسی ئەنجومەنی بەرهەمهێنەرانی زیخ و بەرد و ئاسفاڵەتی کرماشان باسی لە نرخی لە بەرچاوگیراو بۆ ئەو ماشینانە کرد و ڕایگەیاند: لە حاڵێکدا کە نرخی هەر لیترێک گازوئیل ٣٥٠ تمەنە، بەڵام ناچارین بۆ دابینکردنی گازوئیل لە بازاری ئازاد هەر لێترێک گازوئیل بە بڕی تەمەن٦٥٠بکڕین و ئەمەش دوو بەرانبەر نرخی سووتەمەنی بۆ ئێمە زیادی کردووە.

بە وتەی محەممەدڕەزا کارگر، سەرەڕای چەندین جار کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنە پەیوەندییدارەکان سەبارەت بەو کێشەیە، پێیان ڕاگەیاندووین بەپێی ستاندارەکان و ڕێکارە لە بەرچاوەگیراوەکان، لە هەموو ئێران پشکی سووتەمەنی بۆ هەموو ماشینەکان دیاری کراوە و ناتوانین لەوە زیاتریان سووتەمەنیتان بۆ دابین بکەین.