بەرهەمهێنانی زێڕ لەتیكاب دوای دەركردنی ژمارەیەك كرێكار دەستی پێكرد
14:19 - 25 خەزەڵوەر 2714
ئاژانسی كوردپا: گەورەترین كارگەی بەرهەمهێنانی زێڕی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەیەكێك لە هەژارترین و بێبەریترین ناوچەكوردنشینەكانی ئێران كرایەوە.
رەخساندنی هەلی كار بۆ ٢٥٠ هەتا ٣٠٠ كەس بەشێوەی راستەوخۆ و بۆ هەزار كەسیش بەشێوەی ناراستەوخۆ لەئامانجەكانی كردنەوەی ئەو كارخانەیە راگەیەندراوە كە بەرهەمهێنان و جیاكردنەوەی زێڕ تێیدا لەرێگەی مادە شیمیایی و ژەهراوییەكانەوە ئەنجام دەدرێت و ئەمەش لەحاڵێكدایە كە پێشتر و لەكۆتاییەكانی خاكەلێوەی ئەمساڵدا ژمارەیەكی كرێكاری كورد لەسەر كارەكانیان دەركران.
بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی مێهر ئەو كارگەیە لەقۆناغی یەكەمدا توانای بەرهەمهێنای شمشی زێڕی دەبێت و دەتوانێئاستی بەرهەمهێنانی شمش لەئێران بگەیەنێتە ٥.٥ تۆن.
ماوەیەك لەمەوبەر راگەیەنە ناوچەییەكان باسیان لە پێوەندیی راستەوخۆی كرێكاران لەگەڵ مادەی شیمیایی وەكوو سیانوور و ئارسنیك کردبوو و راشیانگەیاندبوو دواتر ئەو مادە شیمیایانە دەڕژێنە ناو رووبارەكانەوە.
ئەو كارگەیە كە هاوشێوەی كۆمپانییەكی ئێرانی زێڕ لە خۆڵ و خاشاك جیادەكاتەوە لە چەند ساڵی رابردوودا بە هۆی لەبەرچاو نەگرتنی ستاندارد و رێوشوێنە تەندروستیەكان كارگەكە داخرابوو.
یەكێك لەدانیشتوانی تیكاب بە هەواڵنێری كوردپای راگەیاندووە، بێگومان ئەو كارگەیە بۆ كابینەی دەوڵەت شانازییە بەڵام بۆ ناوچەی تیكاب و ئاواییەكانی دەورووبەری كێشە و ئاسەوارەی خراب و تێكدەری ژینگەیی لێدەكەوێتەوە.
ئەو هاووڵاتییە باسی لەوەش كردووە، تیكاب بەیەكێك لەشارەكانی هەژاری كوردستان دێتە ئەژمار كە بێكاری لاوەكان و تەرخان نەكردنی بودجە لەگرینگترین كێشەكانی ئەو شارستانەیە.
كانگەی زێڕی زەرە شوران وەكوو گەورەترین كانگەی زێڕی رۆژهەڵاتی ناڤین لە ٣٩ كیلۆمیتری تیكاب و باشووری ئاەربایجانی رۆژئاوا هەڵكەوتوەە و خاوەنی ١١ میلیۆن تۆن زێڕی پاشكەوت كراو بە عەیاری ٧.٩یە.