بەرموور: پرژانە سەر ٥ حاڵەتی پێشێلکردنی مافەکانی ژنان لە ماوەی حەفتە رابردوودا
21:16 - 28 بەفرانبار 2713
حەفتەی چوارەمی مانگی بەفرانباری ١٣٩٢ی هەتاوی
ئاژانسی کوردپا: راپۆرتی ئەم حەفتەیەی بەرموور دەپرژێتە سەر ٢ حاڵەت پێشێلکردنی مافی ژنان لە کوردستان و ٣ حاڵەت پێشێلکردنی مافی ژنان لە شوێنەکانی دیکەی ئێران .
\"بەرموور\" بە شێوەی دیاریکراو دەپرژێتە سەر بابەت و مەسەلەکانی ژنان لە ناوچە کوردنشینەکانی ئێران، بەڵام ئەمە بەو واتایە نییە کە ناوچەکانی دیکەی ئێران دەخرێنە پەراوێزەوە، بۆیە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا هەوڵ ئەدات بەپێی ئیمکان، گرینگی بە سەرجەم ناوچەکانی دیکەی ئێرانیش بدات.
راپۆرتی ئەم حەفتەیەی بەرموور،٢ حاڵەتی پێشێلکردنی مافی ژنان لە کوردستان رەتکردنەوەی داوای زەینەب جەلالیان لە لایەن بەرپرسانی زیندان و بێ بەش بوونی کچە خوێندکراێکی کورد لە خویندن و ٣ حاڵەت پێشێلکردنی مافی چالاکانی ژن لە شوێنەکانی دیکەی ئێراندا کە بریتین لە بانگهێشت کرانی دوو چالاکی ژنی ئایینی و ئازادبوونی فاتیمە ئیختساری بە دانی بارمتە لە زیندان لەخۆ دەگرێت.
کوردستـــــــــــان
داوای زەێنەب جەلالیان لە لایەن برپرسانی زیندانەوە رەتکرایەوە
لە ماوەی حەفتەی رابردوودا، بەرپرسانی زیندانی زێزڵئابادی کرماشان داواکەی زێنەب جەلالیان، لەمەڕ راگوێزرانی بۆ زیندانی ماکۆ، رەتکرایەوە.
لەلایەکی دیکەوە، ئەمیر سالار داودی پارێزەری ناوبراو لە سەر پەیجی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک نووسیویەتی:\" بەداخەوە لە ماوەی رابردوودا رێژەی سەردانە لە ناکاوەکانی بەرپرسانی زیندان بۆ شوێنی راگیرانی زەینەب جەلالیان رووی لە زیادبوون کردووە و ناوبراو گلەیی خۆی بە نیسبەت ئەو دۆخەوە دەربڕیوە.\"
ناوبراو هەروەها راشیگەیاندووە کە جەلالیان بۆ ماوەی ٥ ساڵە لە زیندان راگیراوە وئیزنی مورەخەسیی یاسایی پێ نەدراوە.
زەینەب جەلالیان ژنە زیندانیی سیاسیی کورد، لە مانگی سەرماوەزی ساڵی ١٣٨٨ بە تاوانی دژایەتی لەگەڵ خودا و هاوکاری یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران دەستبەسەر و بە سێدارە مەحکووم کرا.
حوکمی سێدارەی ئەو ژنە زیندانییە کوردە لە \"دیوانی باڵای وڵات\" بۆ زیندانی هەتاهەتایی گۆڕدرا.
کچە خوێندکاریکی کورد لە خوێندن بێبەش کرا
لە ماوەی حەفتەی رابردوودا بەرپرسانی زانکلۆی رازی کرماشان کچە خوێندکرێکی کوردیان لە خوێندن بێبەش کرد.
بەپێی ئەو هەواڵانەی کە بڵاو بوونەتەوە، کچە خوێندکارێکی کورد بەناوی گیتا گۆران موحیت بەهۆی باوەڕمەندی بە ئایینی بەهایی لە خوێندن بێبەش کرا.
بەرپرسانی زانکۆی رازیی کرماشان لە کۆتاییەکانی مانگی سەرماوەزی ئەمساڵدا بە شێوەی زارەکی بەو کچە خوێندکارەیان راگەیاندبوو، کە \" مافی هاتنە ناو زانکۆت نییە\".
ئەو هاووڵاتییە کوردە، کە پەیڕەوی ئایینی بەهایی بووە، ئیزنی بەشداری کردنی لە تاقیکردنەوەکانی کۆنکووری ئەمساڵی پێنەدراوە.
گیتا گۆران موحیت خوێندکاری رشتەی ئەندازیاریی مێتالۆژیی پیشەیی زانکۆی رازیی کرماشان بووە، کە هەتا ئێستاش بە شێوەی نووسراوە حوکمی دەرکران لەو زانکۆیەی پێنەدراوە و تەنیا بە شیوەی زارەکی لەلایەن بەرپرسانی حەراسەتی زانکۆوە مافی چوونە زانکۆی لێ ئەستێندراوەتەوە.
ئێــــــــــران
دوو چالاکی مەزهەبی بانگهێشتی دادگا کران
لە ماوەی رۆژانی رابردوودا دوو چالاکی مەزهەبی لە شارەکانی تاران و کەرەج بانگهێشتی دادگاکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران کران و چەندین کاتژمێر لێپرسینەوەیان لێکرا.
بە پێی ئەو هەواڵانەی کە بڵاو بوونەتەوە، مەرزیە(مینو) مەرتازی ئەندامی شوورای چالاکانی \"ملی مذهبی\" رۆژی یەکشەممە ٢٢ی بەفرانبار، دوای ئەوەی کە لە لایەن دادسەرای شەهید موقەدس(ئەڤین) بانگهێشت کرا، حوکمەکەی پێ راگێندرا و بە دانانی بارمتەی ١٥٠ میلیۆن تمەنی ئازاد کرا.
مینوو مەرتازی و هاوسەرەکەی دوکتور پەیمان، لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا بە شێوەی بەردەوام لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئیسلامی ئیرانەوە بانگهێشت و هەڕەشەیان لێکراوە.
لەلایەکی دیکەوە و هەر لەو رۆژەدا، ئیلهام عەلی ئەعزەم لەگەڵ هاوسەرەکەی بە ناوی سەعید رەجەبی کە بە تازەیی دینی مەسیحییان هەڵبژاردووە، لە لایەن دەفتەری حیراسەتی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری کەرەجەوە بانگهێشت و چەندین کاتژمێر لێپرسینەوەیان لێ کرا.
بەرپرسانی ئیدارەی ئیتلاعات، ئەو ژن و میردە مەسیحییەیان خستۆتە ژێر فشار، کە نابێت لە رێوڕەسمە ئایینییەکاندا بەشداری بکەن.
فاتیمە ئیختساری بەدانانی بارمتە ئازاد کرا
لە ماوەی حەفتەی رابردوودا، دوو شاعیری پۆست مۆدێڕن، کە ماوەیەک بەر لە ئێستا دوای بانگهێشت کران بۆ دادگا دەستبەسەر کرابوون، بە دانانی بارمتە ئازاد کران.
فاتیمە ئیختساری شاعیری لاوی دانیشتووی تاران هاوڕێ لەگەڵ هاوسەرەکەی، رۆژی ١٦ی سەرماوە و دوای بانگهێشت کران بۆ دادسەرای ئێڤین، لەلایەن هیزە ئیتلاعاتییەکانی سوپای پاسدارانی ئێرانەوە دەستبەسەر و بە بەندی\" ٢ی-ئەلف\"ی سوپا گوازرانەوە.
سەرچاوەکان:
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا ( ٢ حاڵەت)
ماڵپەڕی هێرانا (١حاڵەت )
ماڵپەڕی \"ایران امروز\" (١ حاڵەت )
ماڵپەڕی \" فعالین حقوق بشر و دمکراسی در ایران\" (١ حاڵەت )
ئاژانسی کوردپا: راپۆرتی ئەم حەفتەیەی بەرموور دەپرژێتە سەر ٢ حاڵەت پێشێلکردنی مافی ژنان لە کوردستان و ٣ حاڵەت پێشێلکردنی مافی ژنان لە شوێنەکانی دیکەی ئێران .
\"بەرموور\" بە شێوەی دیاریکراو دەپرژێتە سەر بابەت و مەسەلەکانی ژنان لە ناوچە کوردنشینەکانی ئێران، بەڵام ئەمە بەو واتایە نییە کە ناوچەکانی دیکەی ئێران دەخرێنە پەراوێزەوە، بۆیە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا هەوڵ ئەدات بەپێی ئیمکان، گرینگی بە سەرجەم ناوچەکانی دیکەی ئێرانیش بدات.
راپۆرتی ئەم حەفتەیەی بەرموور،٢ حاڵەتی پێشێلکردنی مافی ژنان لە کوردستان رەتکردنەوەی داوای زەینەب جەلالیان لە لایەن بەرپرسانی زیندان و بێ بەش بوونی کچە خوێندکراێکی کورد لە خویندن و ٣ حاڵەت پێشێلکردنی مافی چالاکانی ژن لە شوێنەکانی دیکەی ئێراندا کە بریتین لە بانگهێشت کرانی دوو چالاکی ژنی ئایینی و ئازادبوونی فاتیمە ئیختساری بە دانی بارمتە لە زیندان لەخۆ دەگرێت.
کوردستـــــــــــان
داوای زەێنەب جەلالیان لە لایەن برپرسانی زیندانەوە رەتکرایەوە
لە ماوەی حەفتەی رابردوودا، بەرپرسانی زیندانی زێزڵئابادی کرماشان داواکەی زێنەب جەلالیان، لەمەڕ راگوێزرانی بۆ زیندانی ماکۆ، رەتکرایەوە.
بەرپرسانی زیندانی دیزڵئابادی کرماشان داواکەی زەینەب جەلالیان زیندانیی سیاسیی کورد، رەت کردووەتەوە و لە گوازرانەوەی بۆ بەندیخانەی شاری خۆیان بێبەش کراوە
بە پێی ئەو هەواڵانەی کە بڵاو بوونەتەوە، بەرپرسانی زیندانی دیزڵئابادی کرماشان داواکەی زەینەب جەلالیان زیندانیی سیاسیی کورد، کە لە بەندی ژنانی ئەو زیندانەدا دەستبەسەر کراوە رەت کردووەتەوە و لە گوازرانەوەی بۆ بەندیخانەی شاری خۆیان بێبەش کراوە.لەلایەکی دیکەوە، ئەمیر سالار داودی پارێزەری ناوبراو لە سەر پەیجی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک نووسیویەتی:\" بەداخەوە لە ماوەی رابردوودا رێژەی سەردانە لە ناکاوەکانی بەرپرسانی زیندان بۆ شوێنی راگیرانی زەینەب جەلالیان رووی لە زیادبوون کردووە و ناوبراو گلەیی خۆی بە نیسبەت ئەو دۆخەوە دەربڕیوە.\"
ناوبراو هەروەها راشیگەیاندووە کە جەلالیان بۆ ماوەی ٥ ساڵە لە زیندان راگیراوە وئیزنی مورەخەسیی یاسایی پێ نەدراوە.
زەینەب جەلالیان ژنە زیندانیی سیاسیی کورد، لە مانگی سەرماوەزی ساڵی ١٣٨٨ بە تاوانی دژایەتی لەگەڵ خودا و هاوکاری یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران دەستبەسەر و بە سێدارە مەحکووم کرا.
حوکمی سێدارەی ئەو ژنە زیندانییە کوردە لە \"دیوانی باڵای وڵات\" بۆ زیندانی هەتاهەتایی گۆڕدرا.
کچە خوێندکاریکی کورد لە خوێندن بێبەش کرا
لە ماوەی حەفتەی رابردوودا بەرپرسانی زانکلۆی رازی کرماشان کچە خوێندکرێکی کوردیان لە خوێندن بێبەش کرد.
بەپێی ئەو هەواڵانەی کە بڵاو بوونەتەوە، کچە خوێندکارێکی کورد بەناوی گیتا گۆران موحیت بەهۆی باوەڕمەندی بە ئایینی بەهایی لە خوێندن بێبەش کرا.
بەرپرسانی زانکۆی رازیی کرماشان لە کۆتاییەکانی مانگی سەرماوەزی ئەمساڵدا بە شێوەی زارەکی بەو کچە خوێندکارەیان راگەیاندبوو، کە \" مافی هاتنە ناو زانکۆت نییە\".
ئەو هاووڵاتییە کوردە، کە پەیڕەوی ئایینی بەهایی بووە، ئیزنی بەشداری کردنی لە تاقیکردنەوەکانی کۆنکووری ئەمساڵی پێنەدراوە.
گیتا گۆران موحیت خوێندکاری رشتەی ئەندازیاریی مێتالۆژیی پیشەیی زانکۆی رازیی کرماشان بووە، کە هەتا ئێستاش بە شێوەی نووسراوە حوکمی دەرکران لەو زانکۆیەی پێنەدراوە و تەنیا بە شیوەی زارەکی لەلایەن بەرپرسانی حەراسەتی زانکۆوە مافی چوونە زانکۆی لێ ئەستێندراوەتەوە.
ئێــــــــــران
دوو چالاکی مەزهەبی بانگهێشتی دادگا کران
لە ماوەی رۆژانی رابردوودا دوو چالاکی مەزهەبی لە شارەکانی تاران و کەرەج بانگهێشتی دادگاکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران کران و چەندین کاتژمێر لێپرسینەوەیان لێکرا.
بە پێی ئەو هەواڵانەی کە بڵاو بوونەتەوە، مەرزیە(مینو) مەرتازی ئەندامی شوورای چالاکانی \"ملی مذهبی\" رۆژی یەکشەممە ٢٢ی بەفرانبار، دوای ئەوەی کە لە لایەن دادسەرای شەهید موقەدس(ئەڤین) بانگهێشت کرا، حوکمەکەی پێ راگێندرا و بە دانانی بارمتەی ١٥٠ میلیۆن تمەنی ئازاد کرا.
مینوو مەرتازی و هاوسەرەکەی دوکتور پەیمان، لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا بە شێوەی بەردەوام لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئیسلامی ئیرانەوە بانگهێشت و هەڕەشەیان لێکراوە.
لەلایەکی دیکەوە و هەر لەو رۆژەدا، ئیلهام عەلی ئەعزەم لەگەڵ هاوسەرەکەی بە ناوی سەعید رەجەبی کە بە تازەیی دینی مەسیحییان هەڵبژاردووە، لە لایەن دەفتەری حیراسەتی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری کەرەجەوە بانگهێشت و چەندین کاتژمێر لێپرسینەوەیان لێ کرا.
بەرپرسانی ئیدارەی ئیتلاعات، ئەو ژن و میردە مەسیحییەیان خستۆتە ژێر فشار، کە نابێت لە رێوڕەسمە ئایینییەکاندا بەشداری بکەن.
فاتیمە ئیختساری بەدانانی بارمتە ئازاد کرا
لە ماوەی حەفتەی رابردوودا، دوو شاعیری پۆست مۆدێڕن، کە ماوەیەک بەر لە ئێستا دوای بانگهێشت کران بۆ دادگا دەستبەسەر کرابوون، بە دانانی بارمتە ئازاد کران.
فاتیمە ئیختساری هاوڕێ لەگەڵ هاوسەرەکەی مەهدی مووسەوی رۆژی سێشەممە ٢٤ی بەفرانبار، بە دانانی بارمتە ئازاد کران
بەپێی ئەو هەواڵانەی کە بڵاو بوونەتەوە، فاتیمە ئیختساری هاوڕێ لەگەڵ هاوسەرەکەی مەهدی مووسەوی دوای نزیک بە ٤٠ رۆژ دەستبەسەرکران، رۆژی سێشەممە ٢٤ی بەفرانبار، بە دانانی بارمتە ئازاد کران.فاتیمە ئیختساری شاعیری لاوی دانیشتووی تاران هاوڕێ لەگەڵ هاوسەرەکەی، رۆژی ١٦ی سەرماوە و دوای بانگهێشت کران بۆ دادسەرای ئێڤین، لەلایەن هیزە ئیتلاعاتییەکانی سوپای پاسدارانی ئێرانەوە دەستبەسەر و بە بەندی\" ٢ی-ئەلف\"ی سوپا گوازرانەوە.