بەرموور: پرژانە سەر ٦ حاڵەت پێشلکردنی مافەکانی ژنان لە ماوەی حەفتە رابردوودا

19:46 - 12 رێبەندان 2713
حەفتەی دووهەمی مانگی رێبەندانی ١٣٩٢ی هەتاوی

ئاژانسی کوردپا: راپۆرتی ئەم حەوتوویەی بەرموور ، ئاوڕ لە ٥ حاڵەت پێشێلکردنی مافی ژنان لە کوردستان و ١ حاڵەت پێشێلکردنی مافی ژنان لە شوێنەکانی دیکەی ئێران ئەداتەوە.

\"بەرموور\" بە شێوەی دیاریکراو دەپرژێتە سەر بابەت و مەسەلەکانی ژنان لە ناوچە کوردنشینەکانی ئێران، بەڵام ئەمە بەو واتایە نییە کە ناوچەکانی دیکەی ئێران دەخرێنە پەراوێزەوە، بۆیە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا هەوڵ ئەدات بەپێی ئیمکان، گرینگی بە سەرجەم ناوچەکانی دیکەی ئێرانیش بدات.

راپۆرتی ئەم حەفتەیەی بەرموور، ٥ حاڵەت پێشێلکردنی مافی ژنان لە کوردستان، کە خۆکوژیی ٣ ژن و کچی کورد و هەروەها کوژرانی ٢ ژنی کورد لە شارەکانی ئیسلام‌ئاباد و نەغەدە و ١ حاڵەت پێشێلکردنی مافی چالاکانی ژن لە شوێنەکانی دیکەی ئێران لەخۆ دەگرێت، کە بریتیە لە دەرکردنی حوکمی ٦ مانگ زیندانیی تەعزیری بۆ فاتیمە هاشمی.

کوردستـــــــــــان

خۆکوژی ٣ ژنی کورد لە شارەکانی ئیلام، بانە و مەهاباد

لە ماوەی رۆژانی رابردوودا ٣ ژنی کورد لە شارەکانی مەلەک‌شاهی ئیلام، بانە و مەهاباد بە هۆی کێشەی کۆمەڵایەتی و خێزانییەوە دەستیان دایە خۆکوژی و گیانیان لە دەست دا.

\"18133.jpg\"
بەپێی ئەو هەواڵانەی کە بڵاو بوونەتەوە، رێکەوتی ٤ی رێبەندان، کچێکی تەمەن ٢٠ ساڵەی کوردی خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی ناوچەی بانە بەشێوەیەکی گوماناوەی گیانی لەدەست دا.

فریشتە شەریفی، تەمەن ٢٠ ساڵ، کچی مەحموود و خەڵکی گوندی \"مەریجەڵان\"ی سەربە شاری بانە بەشێوەیەکی گوماناوی گیانی لەدەست داو تەرمەکەی رەوانەی ساردخانەی نەخۆشخانەی \"سەلاحەدین\"ی ئەو شارە کرا.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لە کاتێکدا ئاسەواری لێدان و ئەشکەنجە بە دەم و چاو و جەستەی فریشتەوە دیار بووە، کەسوکاری ناوبراو هۆکاری گیان لەدەست دانی کچەکەیان بۆ خۆکوژی گەڕاندۆتەوە.

هەروەها ، ژنێکی تەمەن ٥٥ ساڵەی کوردی خەڵکی شاری مەلەکشاهی لە ئوستانی ئیلام بەهۆکارێکی ناڕوون ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە و بەو هۆیەوە ٩٠%ی جەستەی تووشی سووتان بوو و لە ئاکامدا گیانی لە دەست دا.

بەپێی زانیارییەکان، ئەو ژنە دەروونی هەبووەو لە کاتێکدا کەسوکاری لە ماڵەوە بوون، چۆتە حەوشە و نەوتی بەخۆیدا کردووە و ئاگری لەجەستەی خۆی بەرداوە.

لە لایەکی دیکەوە،ژنێکی تەمەن ٤٠ ساڵ بەناسناوی \"وەزیری\" کچی عەبدوڵڵا بەهۆی کێشەی کۆمەلایەتییەوە خۆی هەڵواسیوەو کۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە.

دەگوترێت، ئەو ژنە تەمەن ٤٠ ساڵەیە هاوسەری کەسێک بە ناسناوی \"زاهیدی\" و هەروەها دایکی منداڵێکش بووە، کە شەوی یەکشەممە لە ماڵی خۆیاندا کۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە.

کوژرانی ٢ ژن لە شارەکانی ئیسلام‌ئابادی غەرب و نەغەدە

لە ماوەی حەفتەی رابردوودا، دوو ژنی کورد لە شارەکانی ئیسلام‌ئابادی‌ غەرب و نەغەدە کوژران.

\"18135.jpg\"
بەپێی ئەو هەواڵانەی کە بڵاو بوونەتەوە، رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٣ی رێبەندان، ژنێکی کوردی خەڵکی شاری نەغەدە بەناوی \"کوبڕا پەنا\" بە دەستی کوڕەکەی خۆی و بە زەبری چەقۆ کوژرا.

دەگوترێت کوری ئەو ژنە تەمەنی ١٧ ساڵ بووەو هەتا ئێستاش هۆکاری کوشتنی ئەو ژنە روون نەبۆتەوە.

لەلایەکی دیکەوە، رۆژی پێنجشەممە چوارەمی رێبەندان، ئیلهام مەهدیان تەمەن ٢٩ ساڵ و خەڵکی شاری ئیسلام ئاباد، ن بە شێوەیەکی گوماناوی کوژراو تەرمەکەی لەسەر رێگەی ئیسلام ئابادی غەرب بۆ گیلانی غەرب دۆزرایەوە.

دەگوترێت، کە ئەو ژنە تەمەن ٢٩ ساڵەیە کارمەندی رەسمیی بانکی میللەت \"لقی عەدادی عادڵ\" لە شاری ئیسلام ئابادی غەرب بووە.

ئێــــــــــران

٦ مانگ زیندانیی تەعزیری بۆ فاتیمە هاشـی بڕایەوە

بە وتەی یەکێک لە پارێزەرانی فاتمە رەفسەنجانی کچی هاشـی رەفسەنجانی، ناوبراو بە ٦ مانگ زیندان سزا دراوە.

\"18134.jpg\"
بەپێی ئەو هەواڵانەی کە بڵاو بوونەتەوە، سەید وەحید ئەبولمەعالی رایگەیاندووە کە فاتیمە هاشـی بە ٦ مانگ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کراوە، کە حوکمەکەی بۆ ماوەی ٢ ساڵ هەڵپسێردراوە.

ناوبراو رایگەیاندووە؛ ئێمە نیسبەت بەو حوکمە ناڕەزایەتیمان دەربریوە و لە ماوەی رۆژانی رابردوودا پشێشکەشی دادگای دەکەین.

فاتمە هاشمی ٥ی خەرمانانی ئەمساڵ بە تاوانی تۆمەتی ناڕەوا خستنە پاڵ بەرپرسانی دەزگایی قەزایی و دادوەری ئێران، بانگهێشتی لقی ١٢ی دادسەرای تاران کرابوو.

سەرچاوەکان:
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا ( ١ حاڵەت)
ماڵپەڕی هێرانا (٢حاڵەت )