"بەرموور" راپۆڕتی حەفتانەی ئاژانسی کوردپا سەبارەت بە ژنان
13:33 - 16 بەفرانبار 2712
حەفتەی دووەمی مانگی بەفرانبار ١٣٩١ی هەتاوی
ئاژانسی کوردپا: بەمەبەستی زەق کردنەوەی هەرچی زیاتری مەسەلەکانی پەیوەندیدار بە ژنان، لەمەو بەدوا هەر حەفتە راپۆرتێک لەژێر ناوی \"بەرموور\" لە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا بڵاو دەکرێتەوە.
ئامانجی سەرەکیی لە بڵاوکردنەوەی ئەم راپۆرتە تایبەتییە، زەق کردنەوەی پێشلکارییەکانی دەرهەق بە ژنان و هەروەها سەرجەم چالاکییەکانی ژنان کە لەلایەن ژنان و رێکخراوەکانی پەیوەندیدار بە ژنانەوە ئەنجام دەدرێت.
بەهۆی بەربڵاوی و گرینگیی ئەم بابەتە و هەروەها نەبوونی دەنگدانەوە لە ناو مێدیاکاندا، \"بەرموور\" بە شێوەی دیاریکراو دەپرژێتە سەر بابەت و مەسەلەکانی ناوچە کوردنشینەکانی ئێران، بەڵام ئەمە بەو واتایە نییە کە ناوچەکانی دیکەی ئێران دەخرێنە پەراوێزەوە، بۆیە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا هەوڵ ئەدات بەپێی ئیمکان گرینگی بە سەرجەم ناوچەکان دیکەی ئێرانیش بدات.
\"بەرموور\" بە مەبەستی بەڵگەمەند کردنی ئەو راپۆرتە و بڵاوکردنەوەی را و سەرنجی چالاکانی بورای ژنان، لێدوان و وتوێژ لەگەڵ ئەو چالاکانە پێک دێنێت و بڵاوی دەکاتەوە.
ناوچە کوردنشینەکانی ئێران:
سەختیی برینەکان بڕستیان لە ساریا بڕی و بوونە هۆی گیان لە دەست دانی
هەر لەو رۆژەدا ٣ کچە قوتابیی دیکەی ئەو رووداوە بۆ چارەسەریی برینەکانیان رەوانەی مەشهەد کران و رۆژی ٩ی بەفرانبار ٥ کەسی دیکەیان بۆ بەشی تایبەت بە سوتاوەکانی نەخۆشخانەی شاری ئیسفەهان گوازرانەوە.
رەسووڵ خزری نوێنەری خەڵکی شاری پیرانشار لە مەجلیسی ئێران رایگەیاند: ساریا بە هۆی کێشەی ریخۆڵەکانی و کاریگەر بوونی برینەکانی و هەروەها گرفت لە گورچیلەکانیدا گیانی لەدەست دا.
\"فەردین عابدینی\" بەرپرسی نەخۆشخانەی ئیسفەهان رایگەیاند: برینی ئەو کچە قوتابییانە مەترسیدارە و دۆخی جەستەیی و تەندروستی ٢ کەسیان بۆ کاری نەشتەرگەری گونجاو نییە و لە ئێستادا نەشتەرگەری کردنیان دەچیتە خانەی ریسکەوە.
بەڵام پرسیار لێرە دایە ئاخۆ بۆچی هەتا دووەم کچە قوتابی گیانی لەدەست نەدا، هیچ کارێک بۆ باشتر کردنی ئەو کچە قوتابیانە یان ناردن بۆ شارەکانی دیکە بەمەبەستی چارەسەر کردنی برینەکانیان ئەنجام نەدرا.
رۆژی ١٥ی سەرماوەز ٣٧ کچە قوتابیی پۆلە ٤ی سەرەتایی قوتابخانەی کچانەی گوندی شیناوێی سەر بە پیرانشار بەهۆی تەقینەوەی سۆبەی نەوتیی پۆلەکەیان تووشی رووداوی ئاگر بوون کە هەتا ئێستا ٢ کەسیان بەو هۆیەوە گیانیان لەدەست داوە.
بە هۆی ئەمنیەتی کردنی ئەو مەسەلەیە لەلایەن بەرپرسانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە، هەتا ئێستا بنەماڵەی هیچکام لەو قوربانیانە لەمەڕ ئەو کارەساتە ئامادەی لێدوان بۆ کاناڵەکانی راگەیاندن نین.
کەمتەرخەمیی بەرپرسان حکوومەتی لەهەمبەر وەرزشی ژنان لە ئێراندا
ئەو کچە وەرزشوانە کرماشانییە پاش ماوەیەکی کورت بێ دەنگی شکاند و رایگەیاند: بەرپرسانی وەرزشی ئەو پارێزگایە هیچ پشتیوانییەک لە وەرزشی ژنان ناکەن.
شامحەمەدی کە ئێستا ئەندامی فەرمیی تیمی میللی \"راگبی\"ی وڵاتی ئێرانە ئاماژەی بەوەشدا: من پێشتر لە وەرزشی وشۆدا کارم دەکردساڵی ١٣٨٩ بەشاداریم لە رکابەرییەکانی وڵاتی سەنگاپووردا کرد و توانیم پلەی دووەم لە ئاستی جیهاندا بەدەست بێنم، بەڵام کەمتەرخەمیی بەرپرسان پارێزگای کرماشان منی لە درێژەدان بەو رشتە وەرزشییە دڵسارد کردەوە و دواتر وازم لێهێنا.
ئەو کچە وەرزشوانە کوردە ئەوەشی خستەڕوو، دوابەدوای سەرکەوتن و گەڕانەوەم بۆ کرماشان هیچکام لە بەرپرسانی وەرزشی ئەو پارێزگایە بەرەو پێشوازیم نەهاتن، تەنانەت بۆ ماوەی ٢ حەفتە نەیانهێشت لە راهێنانەکاندا بەشداری بکەم.
ناوچەکانی دیکەی ئێــــران
جێگری ئەمنیەتیی دادوەریی تاران: ئەگەر بهێڵم \"فایزە هاشمی\" لە زیندانی ئێڤین بچێتە دەرێ، من حاشا لە پیاو بوونی خۆم دەکەم
جێگری ئەمنیەتیی دادوەریی تاران کە لەدەست ناڕەزایەتیی ژنانی زیندانی وە زاڵە هاتبوو، لە ناو بەندی ژنانی زیندانی کراودا رایگەیاندبوو: ئەگەر بهێڵم \"فایزە هاشمی\" لە زیندانی ئێڤین بچێتە دەرێ، من حاشا لە پیاو بوونی خۆم دەکەم
غوڵامحوسێن ئیسماعیلی بەرپرسی گشتیی زیندانەکانی ئێران لەمەڕ راگواستنی فایزە هاشمی بۆ ژووری تاکە کەسیی زیندان ئێڤین رایگەیاندووە، فایزە هاشمی یاساکانی ناو زیندانی پێشێل کردووە و گەڕاندنەوەی بۆ شوێنی پێشووی پەیوەندی بە هەڵسووکەوتی خۆی هەیە.
فایزە هاشمی رۆژی چوار شەممە رێکەوتی ١٣ی بەفرانبار پاش ٣ رۆژ راگیران لە سلوول، بۆ بەندی گشتیی زیندان گەڕێندرایەوە.
فایزە هاشمی کە ساڵی رابردوو لەلایەن دادگای شۆڕشی تارانەوە بە تاوانی پڕوپاگەندە بە دژی نیزام، حوکمی ٦ مانگ زیندانی تەعزیزری و ماوەی ٥ ساڵ بێبەری بوون لە چالاکی سیاسی، فەرهەنگی و رۆژنامە گەری بۆ بڕابۆوە، لەسەرەتای مانگی رەزبەری ئەمساڵدا بۆ تێپەڕاندنی حوکمەکەی رەوانەی زیندانی ئێڤین کرا و هەنووکە ماوەی حوکمەکەی تێپەڕ دەکات.
خەلاتی \"هێلمەن _ هێمت \" بە یەکێکی دیکە لە ژنە چالاکێکی ئێرانی بەخشرا
هیلا سدیقی شاعیر و ئەدیبی لاو، کە بە هۆی هۆنینەوەی شێعری رەخنەیی، لەلایەن دادگای شۆرشی شاری تارانەوە حوکمی ٤ مانگ زیندانی تەعزیری و ٥ ساڵ زیندانی هەڵپەسێراوی بۆ بڕابۆوە.
خەلاتی هێلمەن _ هێمت لە ساڵی ١٩٩٠ــەوە بۆ رێزگرتن لەبەر یاد و بیر ئانینی دلیلیان هێلمەن و هاوڕێکەی بە ناوی دشیل هێمت رۆژنامە نووسی ئامریکایی، بۆ پشتیوانی لە ئازادی را دەربڕین پێشکەش دەکرێت.
چوونهسهرهوهی ١.٢ دهست درێژی بۆ سهر ژنان له له ئێراندا
سهههنگ هادی مستهفایی جێگری بهرنگاربوونهوهی تاوانه جیناییهکانی هێزی ئینتزامی، باسی له چوونه سهرهوهی ١.٢ رێژهی دهست درێژی له ٩ مانگی تێپهڕی له ساڵی ٩١ به نسیبهت ههر ئهو ماوهیه له ساڵی رابردوو کردووه.
ئهم بهرپرسه حکومهتییه رایگهیاندووه، زۆربهی ئهوکهسانهی دهستدرێژییان دهکرێته سهر ئامادە نین که له ناوهنده پەیوەندیدارەکاندا سكالای خۆیان تۆمار بکهن و ههر بۆیهش ئهگری ئهوه ههیه ئهم ئاماره لەم رێژەیە زیاتر لهوهی بێت.
نیگار حائری دوای ٥ مانگ دهستبهسهر کران به دانانی مارمتەی ٣٠٠ میلیۆن تمهنی ئازاد کرا
نیگار حائێری که له بهندی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤیندا بوو، رۆژی چوارشهممه ١٣ی بهفرانبار به بارمتهی ٣٠٠ میلیۆنی و به مهرجی نهچوونه دهر لهشاری تاران ، ئازاد کرا.
ناوبراو که خاوهن بڕوانامەی ماستەری مافناسییە و پارێزەریی دادگوستەرییە ،له کاتی گیرانی پێشوویدا مۆڵەتی پارێزەرییەکەی بۆ ماوهی ١٠ ساڵ ههڵپسێردراوه و له یهکهمی مانگی پووشپهڕی ئهمساڵ به تاوانی راوێژ کردن لەگەڵ بنهماڵهی زیندانیانی سیاسی دهستبهسهر کرابوو.
نیگار حائێری پێشتر و له ١١ی بانهمهڕی ١٣٩٠ی ههتاوی له گهڵ دایکی خۆی به تاوانی \"لایهنگری له رێکخراوی موجاهدینی خهڵکی ئێران و هێنانهدهرهوه و ناردنی فیلمی \"دوکمهچی\" له زیندان دهستبهسهر کرابوو که له کۆتاییدا به دانی وهسیقهی ٥٠ میلیۆنی ئازاد کرابوون.
لادهن مستهوفی پاش تهواو بوونی حوکمهکهی ئازاد کرا
لادهن مستهوفی ناب، ویبلاگ نووس، دوای تهواوکردنی ماوەی حوکمهکهی که ٢ ساڵ و ٦ مانگ بوو، رۆژی چوارشهممه ١٣ی بهفرهنبار له بهندی زیندانی ژنانی ئهوین ئازاد کرا.
لادهن مستهوفی که پزیشکی تایبهتی گوێچکە و قوڕگە بووه و ساڵی ١٣٨٩ی ههتاوی هاوڕێ لەگەڵ هانیە فەرشی شۆتۆربان و چهند کهسی دیکه دهستبهسهر کران و دوای چهندین مانگ لێپرسینهوه له ژوورە تاکهکهسییهکانی ٢٠٩ی ئێڤین ، لهلایەن لقی ١٥ی دادگای شۆڕش به تاوانی ویبلاگ نووسی، چالاکی له تۆڕە کۆمەڵاتییەکان و بێ رێزی به پیرۆزییهکان به ٢ ساڵ و ٦ مانگ زیندان حوکم درا.
ژنە زیندانییەک لە زیندانی ئێڤینەوە بۆ زیندانی قهرچهکی وهرامین گوازرایهوه
یهکێک له زیندانیانی بهندی ژنانی زیندانی ئێڤین دوای گهڕانهوه له موهرهخهسی، بۆزیندانی قهرچهکی وهرامین گوازرایهوه.
راحێله زهکایی زیندانیی تاوانه گشتییهکانی زیندانی ئهوین دوای گهڕانهوه له مورهخهسی ، رۆژی چوارشهممه رێکەوتی ٦ی بهفرهنبار دوای کێشه له گهڵ بهرپرسانی ئهو زیندانه به هۆکارێکی ناروون گوازرایهوه بۆ زیندانی قهرچهکی وهرامین.
راحله زهکایی له مانگرتنی ئهم دواییانهی بهندی ژنانی زیندانی ئهوین دا بهشداری کردبوو، ناوبراو له چهندین پهیوهندی تەلەفۆنی و چاوپێکەتن لەگەڵ بنەماڵەکەی باسی له سهرمای زۆری ناو ئهو زیندانه و خراپیی باری دەروونیی خۆی کردووه .
ئاژانسی کوردپا: بەمەبەستی زەق کردنەوەی هەرچی زیاتری مەسەلەکانی پەیوەندیدار بە ژنان، لەمەو بەدوا هەر حەفتە راپۆرتێک لەژێر ناوی \"بەرموور\" لە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا بڵاو دەکرێتەوە.
ئامانجی سەرەکیی لە بڵاوکردنەوەی ئەم راپۆرتە تایبەتییە، زەق کردنەوەی پێشلکارییەکانی دەرهەق بە ژنان و هەروەها سەرجەم چالاکییەکانی ژنان کە لەلایەن ژنان و رێکخراوەکانی پەیوەندیدار بە ژنانەوە ئەنجام دەدرێت.
بەهۆی بەربڵاوی و گرینگیی ئەم بابەتە و هەروەها نەبوونی دەنگدانەوە لە ناو مێدیاکاندا، \"بەرموور\" بە شێوەی دیاریکراو دەپرژێتە سەر بابەت و مەسەلەکانی ناوچە کوردنشینەکانی ئێران، بەڵام ئەمە بەو واتایە نییە کە ناوچەکانی دیکەی ئێران دەخرێنە پەراوێزەوە، بۆیە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا هەوڵ ئەدات بەپێی ئیمکان گرینگی بە سەرجەم ناوچەکان دیکەی ئێرانیش بدات.
\"بەرموور\" بە مەبەستی بەڵگەمەند کردنی ئەو راپۆرتە و بڵاوکردنەوەی را و سەرنجی چالاکانی بورای ژنان، لێدوان و وتوێژ لەگەڵ ئەو چالاکانە پێک دێنێت و بڵاوی دەکاتەوە.
ناوچە کوردنشینەکانی ئێران:
سەختیی برینەکان بڕستیان لە ساریا بڕی و بوونە هۆی گیان لە دەست دانی
ساریا
رۆژی جومعە رێکەوتی ٨ی بەفرانبار یەکێک لە کچە قوتابییەکانی گوندی شیناوێ کە رێکەوتی ١٦ی سەرماوەز تووشی رووداوی ئاگر ببو گیانی لە دەست دا.هەر لەو رۆژەدا ٣ کچە قوتابیی دیکەی ئەو رووداوە بۆ چارەسەریی برینەکانیان رەوانەی مەشهەد کران و رۆژی ٩ی بەفرانبار ٥ کەسی دیکەیان بۆ بەشی تایبەت بە سوتاوەکانی نەخۆشخانەی شاری ئیسفەهان گوازرانەوە.
رەسووڵ خزری نوێنەری خەڵکی شاری پیرانشار لە مەجلیسی ئێران رایگەیاند: ساریا بە هۆی کێشەی ریخۆڵەکانی و کاریگەر بوونی برینەکانی و هەروەها گرفت لە گورچیلەکانیدا گیانی لەدەست دا.
\"فەردین عابدینی\" بەرپرسی نەخۆشخانەی ئیسفەهان رایگەیاند: برینی ئەو کچە قوتابییانە مەترسیدارە و دۆخی جەستەیی و تەندروستی ٢ کەسیان بۆ کاری نەشتەرگەری گونجاو نییە و لە ئێستادا نەشتەرگەری کردنیان دەچیتە خانەی ریسکەوە.
بەڵام پرسیار لێرە دایە ئاخۆ بۆچی هەتا دووەم کچە قوتابی گیانی لەدەست نەدا، هیچ کارێک بۆ باشتر کردنی ئەو کچە قوتابیانە یان ناردن بۆ شارەکانی دیکە بەمەبەستی چارەسەر کردنی برینەکانیان ئەنجام نەدرا.
رۆژی ١٥ی سەرماوەز ٣٧ کچە قوتابیی پۆلە ٤ی سەرەتایی قوتابخانەی کچانەی گوندی شیناوێی سەر بە پیرانشار بەهۆی تەقینەوەی سۆبەی نەوتیی پۆلەکەیان تووشی رووداوی ئاگر بوون کە هەتا ئێستا ٢ کەسیان بەو هۆیەوە گیانیان لەدەست داوە.
بە هۆی ئەمنیەتی کردنی ئەو مەسەلەیە لەلایەن بەرپرسانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە، هەتا ئێستا بنەماڵەی هیچکام لەو قوربانیانە لەمەڕ ئەو کارەساتە ئامادەی لێدوان بۆ کاناڵەکانی راگەیاندن نین.
کەمتەرخەمیی بەرپرسان حکوومەتی لەهەمبەر وەرزشی ژنان لە ئێراندا
سونیا شامحەمەدی
سونیا شامحەمەدی: پاش ئەوە کە لە ئاستی جیهاندا نازنانوی پاڵەوانیەتیم مسۆگەر کرد و دواتر گەڕامەوە بۆ کرماشان، بۆ ماوەی ٢ حەفتە ئیزنی بەشداری کردنم لە راهێنانەکاندا پێنەدرا.ئەو کچە وەرزشوانە کرماشانییە پاش ماوەیەکی کورت بێ دەنگی شکاند و رایگەیاند: بەرپرسانی وەرزشی ئەو پارێزگایە هیچ پشتیوانییەک لە وەرزشی ژنان ناکەن.
شامحەمەدی کە ئێستا ئەندامی فەرمیی تیمی میللی \"راگبی\"ی وڵاتی ئێرانە ئاماژەی بەوەشدا: من پێشتر لە وەرزشی وشۆدا کارم دەکردساڵی ١٣٨٩ بەشاداریم لە رکابەرییەکانی وڵاتی سەنگاپووردا کرد و توانیم پلەی دووەم لە ئاستی جیهاندا بەدەست بێنم، بەڵام کەمتەرخەمیی بەرپرسان پارێزگای کرماشان منی لە درێژەدان بەو رشتە وەرزشییە دڵسارد کردەوە و دواتر وازم لێهێنا.
ئەو کچە وەرزشوانە کوردە ئەوەشی خستەڕوو، دوابەدوای سەرکەوتن و گەڕانەوەم بۆ کرماشان هیچکام لە بەرپرسانی وەرزشی ئەو پارێزگایە بەرەو پێشوازیم نەهاتن، تەنانەت بۆ ماوەی ٢ حەفتە نەیانهێشت لە راهێنانەکاندا بەشداری بکەم.
ناوچەکانی دیکەی ئێــــران
جێگری ئەمنیەتیی دادوەریی تاران: ئەگەر بهێڵم \"فایزە هاشمی\" لە زیندانی ئێڤین بچێتە دەرێ، من حاشا لە پیاو بوونی خۆم دەکەم
فایزە هاشمی
فایزە هاشمی کچی ئەکبەر هاشمی رەفسەنجانی کە لە بەندی ژنانی زیندانی ئێڤین راگیراوە، رۆژی شەممە رێکەوتی ٩ی بەفرانبار بە تاوانی \"بێ حورمەتی کردن بە خامنەیی\" و \" دروست کردنی کێشە لە ناو زیندان\" حوکمی ٣ حەفتە راگیران لە ژووری تاکە کەسیی بەندی ٢٠٩ی زیندان ئێڤین و بێبەری لە چاوپێکەوتنی بۆ بڕایەوە.جێگری ئەمنیەتیی دادوەریی تاران کە لەدەست ناڕەزایەتیی ژنانی زیندانی وە زاڵە هاتبوو، لە ناو بەندی ژنانی زیندانی کراودا رایگەیاندبوو: ئەگەر بهێڵم \"فایزە هاشمی\" لە زیندانی ئێڤین بچێتە دەرێ، من حاشا لە پیاو بوونی خۆم دەکەم
غوڵامحوسێن ئیسماعیلی بەرپرسی گشتیی زیندانەکانی ئێران لەمەڕ راگواستنی فایزە هاشمی بۆ ژووری تاکە کەسیی زیندان ئێڤین رایگەیاندووە، فایزە هاشمی یاساکانی ناو زیندانی پێشێل کردووە و گەڕاندنەوەی بۆ شوێنی پێشووی پەیوەندی بە هەڵسووکەوتی خۆی هەیە.
فایزە هاشمی رۆژی چوار شەممە رێکەوتی ١٣ی بەفرانبار پاش ٣ رۆژ راگیران لە سلوول، بۆ بەندی گشتیی زیندان گەڕێندرایەوە.
فایزە هاشمی کە ساڵی رابردوو لەلایەن دادگای شۆڕشی تارانەوە بە تاوانی پڕوپاگەندە بە دژی نیزام، حوکمی ٦ مانگ زیندانی تەعزیزری و ماوەی ٥ ساڵ بێبەری بوون لە چالاکی سیاسی، فەرهەنگی و رۆژنامە گەری بۆ بڕابۆوە، لەسەرەتای مانگی رەزبەری ئەمساڵدا بۆ تێپەڕاندنی حوکمەکەی رەوانەی زیندانی ئێڤین کرا و هەنووکە ماوەی حوکمەکەی تێپەڕ دەکات.
خەلاتی \"هێلمەن _ هێمت \" بە یەکێکی دیکە لە ژنە چالاکێکی ئێرانی بەخشرا
هیلا سدیقی
رێکخراوی چاوەدێریی مافی مرۆڤ رایگەیاند، کە خەڵاتی ئازادیی را دەربڕینی ساڵی ٢٠١٢ی خۆی بە ٤١ نووسەر لە ١٩ وڵاتدا کە لەمەڕ ئازادی را دەربڕین چالاکی و بەرپرسیارەتییان هەبووە، دەبەخشێت، کە هیلا سدیقی یەکێک لە براوەکانی ئەو خەلاتە بوو.هیلا سدیقی شاعیر و ئەدیبی لاو، کە بە هۆی هۆنینەوەی شێعری رەخنەیی، لەلایەن دادگای شۆرشی شاری تارانەوە حوکمی ٤ مانگ زیندانی تەعزیری و ٥ ساڵ زیندانی هەڵپەسێراوی بۆ بڕابۆوە.