بەرزبوونەوەی بەهای کرێچییەتی لە پارێزگای کرماشان ٦.٣٨ لەسە بەرز بووەتەوە

10:54 - 16 بەفرانبار 2720

بەپێی ڕاپۆرتی ئاماری ناوەندی ئێران لە وەرزی پاییزی ٩٩دا، پێوانەی نرخی کرێچییەتی یەکەکانی نیشتەجێبوون لە شارەکان، گەیشتە ٢٠٩ ڕەقەم، کە بەنیسبەت وەرزی پێشوو واتا هاوین (٨.١٩٥) واتە ٨.٦ لەسەد زیادی کردووە.

ئەو ڕاپۆرتەی ناوەندی ئاماری ئێران یەکێک لە بەشەکانی گرینگی بەراوردی پێوانەییه لە بواری بەهای کاربەریی بەشی نیشتەجێبوون، ئەمە بەشە، بەشەکانی دیکەش لەخۆوە دەگرێت؛ وەک: "بەهای یەکەکانی نیشتەجێبوون" و "خزمەتگوازی و نوژەنکردنەوەی یەکەکانی نیشتەجێببوون" وەک: "سەرنیاکردنەوەی لاوەکیی یەکەکانی نیشتەجێبوون، لوولەکەشی، گەچکاری، کاری کارەبا، ئیزوگام و هەتا دوایی لەخۆ دەگرێت".

لە وەرزی پاییزساڵی ١٣٩٩، پێوانەی بەهای یەکەکانی نیشتەجێبوون لە شارەکان، گەیشتووەتە ڕەقەمی ٢٠٩، کە بەنیسبەت وەرزی هاوین (٨.١٩٥)، واتە  ٨.٦% لەسەد زیادی کردووە.

لەم وەرزەدا، زۆرترین نرخی هەڵاوسانی وەرزی تایبەت بووە بە پارێزگای ورمێ، کە ١٩ لەسەد زیادی کردووە و هەروەها زۆرترین نرخی هەڵاوسانی خاڵ بە خاڵ تایبەت بە پارێزگای کرماشان بووە کە ٦.٣٨ لەسەد بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیووە.

نێونجیی بەربوونەوەی تێچووی کرێنشینی بۆ ئەو بنەماڵانەی کە درێژەی گرێبەستیان هەبووە، لە وەرزی پاییزی ئەمساڵ، بەرانبەر بە ٣٤.% بووە.