بەرزبوونەوەی ئاستی گیانلەدەستدانی توشبووان بە مادەی سڕکەر لە شاری سنە

15:17 - 6 بەفرانبار 2715
ئاژانسی کوردپا: لە ماوەی هەشت مانگی ڕابردوودا، ٣٣ هاووڵاتیی لە شاری سنە بەهۆی تووشبوون بە مادە سڕکەرەکان و بەکارهێنانی ئەو مادە ماڵوێرانکەرە، گیانیان لەدەست داوە.

بەپیی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە ماوەی هەشت مانگی ڕابردوودا، لە شاری سنە ٣٣کەس بە هۆی بەکارهێنانی مادەی سڕکەرەوە گیانیان لەدەست داوە و ئەو ڕێژەیە بە نیسبەت ساڵی ڕابردوو، لە سەدا ٣٢، بەرزبوونەوەی بە خۆیەوە بینیوە.

ساڵی ڕابردوو ٢٥ کەس لە بەکارهێنەرانی مادەی سڕکەر، گیانیان لە دەستداوە، کە ئەمەش بە ماوەی وێکچووی لە ئەمساڵدا، لە سەدا ٣٢زیادی کردووە.

کۆی گشتیی گیان‏لەدەستداوەکانی مادەی سڕکەر لە شاری سنە، لە هەشت مانگی سەرەتای ئەمساڵەوە، ٢٩ پیاو و ٤ ژن بووە.

لە ئێستادا، جۆرەکانی مادە هۆشبەرەکانی وەک \"تریاک، هێرۆئێن و شیشە، لە وڵاتی ئێران زۆرترین بەکارهێنەریان هەیە.