بەرزان محەممەدی بۆ زیندانی مەریوان ڕاگوێزرا

11:10 - 22 جۆزەردان 2721

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی هێرانا، ڕۆژی سێشەممە ١٨ی جۆزەردان، بەرزان محەممەدی، زیندانیی سیاسیی پێشوو، لە گرتنگەی ئیتلاعاتی سپای سەوڵاوا، بۆ زیندانی مەریوان ڕاگوێزراوە.

ڕاگواستنی ناوبراو بۆ زیندان پاش کۆتایی قۆناغەکانی لێپرسینەوە و بە بڕیاری دەسبەسەریی کاتی ڕووی داوە.

ڕۆژی دووشەممە ١٧ی جۆزەردان، هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی بەرزان محەممەدییان لە ماڵی براکەی لە گوندی "گوشخانی" سەر بە سەوڵاوا کە بەهۆی نەخۆشییەوە خەوێندرابوو، دەسبەسەر کردووە.

ئەو چالاکە کوردە ماوەیەک پێش، پەیوەست بووە بە کەمپەینی "نە بە کۆماری ئیسلامی".

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە لە هۆکاری دەسبەسەری و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی ئەو زیندانییە سیاسییەی پێشووە زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.

ڕۆژی دووشەممە ١٩ی جۆزەردانی ٩٩، بەرزان محەممەدی، پاش تێپەراندنی دوو لە سەر سێی ماوەی زیندانییەکی، لە زیندانی "ئێڤین" ئازاد کرا.

ئەو زیندانییە سیاسییە کوردە، لە ڕەوتی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکانی مانگی گەلاوێژی ساڵی ٩٧، بەهۆی چالاکیی لە دنیای خوازەکیدا دەسبەسەر کرا و لە دادگای سەرەتایی بە تۆمەتی "کۆبوونەوە و تەبانی بە مەبەستی تێکدانی نەزەمی گشتیی و پڕۆپاگەندە دژی نیزام" بە ٦ ساڵ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرابوو.

ڕێکەوتی ٦ی ڕەشەمەی ساڵی ٩٧، کۆبوونەوەی پێڕاگەیشتن بە دۆسیەی ئەو زیندانییە سیاسییە لە دادگای پێداچوونەوە بەڕێوە چووبوو و حوکمی ٦ ساڵ زیندانیی تەعزیریی ناوبراو بۆ ٣ ساڵ و ٦ مانگ زیندانیی تەعزیری کەم کرابووەوە.

بەرزان محەممەدی، بەبێ لە بەرچاوگرتنی جیاکردنەوەی لەگەڵ زیندانییان دیکە، ڕەوانەی زیندانی تاران کرا کە لە ناڕەزایەتی دەربڕین بەو هەوڵەی بەرپرسانی زیندان، دەستی دابووە مانگرتن.

ئەو هاووڵاتییە دواتر بۆ زیندانی ئیڤین ڕاگوێزرا و مانگی ڕێبەندانی ساڵی ٩٨، لەگەڵ سێ کەسی دیکە لە هاوبەندییەکانی بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین لەهەمبەر دژایەتیکردن لەگەڵ ئازادیی بەمەرج، پێڕانەگەیشتن بە داواکاریی زیندانییانی سیاسی، لەبەرچاونەگرتنی ئەسڵی جیاکردنەوەی زیندانییان لەگەڵ زیندانییانی دیکە، درێژکردنەوەی دادگاییکردنیان، سەپاندنی حوکمی قورسی قەزایی و یەکلاکردنەوەی حوکمی دادگای سەرەتایی بەبێ بەڕێوەچوونی دادگایەی پێداچوونەوە بە دژی خۆیان دەستیان دابووە مانگرتن و پاش ماوەیەک، کۆتاییان بە مانگرتنەکەیان هێنا.