بەردەوامیی ئەزیەت کردنی زیندانییە سیاسییەکانی زیندانی مەهاباد

14:23 - 7 خەرمانان 2713
ئاژانسی کوردپا: زیندانیانی سیاسیی زیندانی شاری مەهاباد لەلایەن قازی چاوەدێری نێو زیندانەوە بەرەوڕووی ئازار دەبنەوە.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، \"ئەمیـر قودرەت\" قازی چاودێری زیندانی شاری مەهاباد بە بریاری ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە ماوەی چەندین مانگە لە دانی مەرەخەسی و ئازادیی مەشرووت بە زیندانیانی سیاسیی کورد خۆ دەبوێرێت.

بەوتەی یەکێک لە زیندانیانی شاری مەهاباد، هەنووکە ٢٨ زیندانیی سیاسیی کورد لەو زیندانەدا راگیراون کە لەلایەن قازی چاودێری نێو زیندانەوە لەگەڵ سەرجەم داواکانیان دژایەتی دەکرێت.

ئەو زیندانییە رایشیگەیاند، لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا چەندین زیندانیی سیاسی داوای مەرەخەسی و زیندانیی \"رێ باز(راه باز)\"یان کردووە، بەڵام لەلایەن ئەو دادوەرە بەرەوڕووی دژایەتی بوونەتەوە.

لەلایەکی دیکەوە کۆمەڵێک لە زیندانیانی سیاسیی ئەو زیندانە ماوەی چەندین مانگە تووشی نەخۆشی بوون و هاوکات پێویستیان بە چارەسەریی پزیشکی هەیە، بەڵام هەتا ئێستا چارەسەریی پزیشکییان بۆ نەکراوە.