بەردەوامیی كێشەی پرۆسەی خوێندن لە قوتابخانەكانی مەریوان
12:18 - 23 خەزەڵوەر 2712
ئاژانسی كوردپا: بەپێی سەرچاوە ناوچەییەكان لێپرسراوانی ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی مەریوان زەختیان خستۆتە سەر بنەماڵەی قوتابییان كە دەبێ نیوەی خەرجی پیداویستییەكانی قوتابخانەكان لەلایەن قوتابییانەوە دابین بكرێت.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، بەرپرسانی ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی مەریوان بە بنەماڵەی قوتابییەكانیان راگەیاندووە كە بۆ دابین كردنی سووتەمەنیی نێو \"سۆبە و شووفاژ\"ی پۆلەكانی خوێندن دەبێ هەر قوتابییەك نیوەی خەرجی ئەو سووتەمەنیە بدات بە قوتابخانە، دەنا بە پێچەوانەوە تووشبوونی منداڵان بە هەر چەشنە نەخۆشییەك لە ئەستووی بنەماڵەكانە.
سەرچاوەیەكی ئاگادار لەو مەسەلەیە بە هەواڵنێری كوردپای راگەیاندووە، لێپرسراوانی قوتابخانەكانی ناو شاری مەریوان بە منداڵەكانیان وتووە كە دەبێ خۆتان كاغەزی تاقیكردنەوەكان دابین بكەن و پێیان راگەیاندوون كە دەبێ هەر منداڵێك یەك بەستە كاغەزی \"A4\" بێنێ بۆ قوتابخانە.
بەرپرسانی پەروەردە و بارهێنان لە حاڵێكدا بەم چەشنە بەرامبەر دابین كردنی پێداویستیی قوتابخانەكان دەجووڵێنەوە كە ماوەی 20روژە كەش و هەوای شاری مەریوان بە تەواوەتی ساردی كردووە و تەنانەت لە بەرزاییەكان بەفر باریوە و قوتابیانیش بەو هۆیەوە زۆرێكیان تووشی پەتای \"ئانفلۆئانزا\" بوون.
چالاكانی فەرهەنگی و بنەماڵەكان لەو باوەڕە دان ئەم كارانەی حكوومەت بە مەبەستی گۆڕینی قوتابخانەكان بە \"كەرتی تایبەت\"دەستی پێكردووە و بە بیانووی گرفتی ئابووریی حكوومەت دەیانهەوێ خەڵك بار بهێنن هەتا خەرجی قوتابخانەكان بكەوێتە ئەستۆیان.
لەلایەكی دیكەشەوە \"شەهریە\"ی قوتابخانە\"غیرە حكوومەتییەكان\"یش لە یەك میلیۆن تێپەڕیوە و ئەمەش بۆتە گرفتیی سەرەكی بۆ بنەماڵەكان و بەتایبەت بۆ ئەو بنەماڵانەی هەژار و دەستەنگن.
هەر لە سەرەتای دەسپێكی ساڵی خوێندنەوە ئەم كێشە و گرفتانە لە شارەكانی مەریوان و بۆكان و دەورووبەریان دەستیان پێكردووە و وەزارەتی پەروەدە و بارهێنان لەباتی هەوڵدان بۆ چارەسەر كردنیان، خۆی بۆتە تەگەرەیەكی گەورە لە بەرامبەر ئەم كێشانەدا.