بەردەوامیی گوشاری ئیدارەی ئیتلاعات بۆسەر بنەماڵەی چالاکانی سیاسی کورد
15:01 - 5 رەشەمه 2712
ئاژانسی کوردپا: بنەماڵەی چالاکانی سیاسی بەردەوام لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە بەرەوڕووی هەڕەشە و لێپرسینەوە دەبنەوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری سەقز ماوەی چەندین رۆژە زەخت و گوشاریان خستۆتە سەر بنەماڵەی \"ئازاد موسلێم\" چالاکی سیاسی خەڵکی ئەو شارە، سەرەڕای دەستبەسەر کردن و لێپرسینەوە، پێیان راگەیاندوون کە دەبێ هەموو رۆژێک خۆیان بەو ئیدارەیە بناسێنن.
سەرچاوەیەکی نزیک لەو بنەماڵەیە وێڕای پژڕاست کردنەوەی ئەم هەواڵە رایگەیاند: کە رۆژی یەکشەممەی حەفتەی رابردوو \"موعتەسەم موسلێم\" تەمەن ٣١ ساڵ و خەڵکی شاری سەقز و برای \"ئازاد موسلێم\" لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە لە ماڵی خۆیدا دەستبەر و لەگەڵ خۆیان بۆ ئەو ئیدارەیان راگواستبوو.
ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستەڕوو کە برای ئەو چالاکە سیاسییە هەتا کاتژمێر ١٠ی شەو لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە لێپرسینەوەی لێکراوە، پێیان راگەیاندووە کە دەبێ هەموو رۆژێک خۆی بەو ئیدارەیە بناسێنێت و لێپرسینەوەی لێبکرێت.
ئازاد موسلێم چالاکی سیاسی لە مانگی خەزەڵوەری ئەمساڵدا بەهۆی زەخت و گوشاری هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە وڵاتی بەجێهێشت و دواتر لەلایەن دادگای \"ئیتقلابی\" ئەو شارەوە بە ٨ ساڵ زیندانیی تەعزیری بێئامادە بوونی خۆی حوکم درابوو.
لەلایەکی دیکەوە \"كەژاڵ هوژەبری\" هاوسەری \"عەلی دانش\" بانگهێشتی ئیتڵاعاتی شاری مەریوان كراوە و وێڕای لێپرسینەوە، داوایان لێكردوە بە زووترین كات لە عەلی دانش جیا بێتەوە.
کەژاڵ ٣ منداڵی بەناوەكانی محەممەد تەمەن ٩ ساڵ و مەتین تەمەن ٥ ساڵ\"، لاوێنی تەمەن ٢ ساڵو نیو هەیەو ئێستا لە گوندی \"بەردەڕەشە\"ی مەریوان نێشتەجێن.
کەسێکی نزیک لەو بنەمالەیە رایگەیاند دوای ئەوەی عەلی بەهۆی گوشاری هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە بەناچاری وڵاتی بەجێهێشت، ٢ ئۆتۆمبێلی ناوبراو لەلایەن ئەو هێزانەوە دەستی بەسەردا گیراو و هەروەها برایەكیو ٢ هاوڕێشی بۆ ماوەی ٥٣ رۆژ لە ئیدارەی ئیتڵاعاتی مەریوان لە دەستبەسەریدا بوون.