بەردەوامیی وەرگرتنی پارە لە قوتابیان
16:09 - 23 بەفرانبار 2712
ئاژانسی کوردپا: بەرپرسانی قوتابخانەی یەکێک لە گوندەکانی شاری شنۆ بۆ راکێشانی لوولەی گاز پارە لە قوتابیان وەردەگرن.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، بەرپرسانی قوتابخانەی گوندی \"کانی سوورکی\" سەربە شاری شنۆ بە بڕیاری ئیدارەی پەروەردە و بارهێنان بە مەبەستی راکێشانی و لوولەکەشیی لوولەی گاز بۆ قوتابخانەی ئەو گوندە داوای بڕە پارەیەکی بەرچاو لە قوتابیانییان کردووە.
سەرچاوەیەکی خۆجێی بە هەواڵنێری کوردپای راگەیاند: هەتا ئێستا بەرپرسانی قوتابخانەی ئەو گوندە لە ماوەی ئەمساڵی خوێندندا چەندین جار بە \"هزینە خودیاری\"ــەوە پارەیان لە قوتابیان ئەستاندووە سەرڕای دانی وادەی جۆراوجۆر بە قوتابییان، هیچ کام لەو وادە و بەڵێنییانە نەچوونەتە بواری جێبەجێ کردنەوە.
ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستەڕوو کە بینای قوتابخانەی گوندەکانی \" سوورکانی، خوڕشت، سینگان و بێمزوورتێ مەترسیی رووخانیان لەسەرە و هەڕەشە لە گیانی قوتابیان دەکات و هەتا ئیستا لەلایەن بەرپرسانەوە ئیدارەی نۆژەن کردنەوەی قوتابخانەکان ئاوڕی لێ نەدراوەتەوە.
پێشتریش لە خوێندنگەی \"خەیام\" لە شارەدێی \"دزێ\"ی سەر بە ناوچەی مەرگەوەڕی ورمێ، بەرپرسانی قوتابخانە بە بڕیاری ئیدارەی پەروەردە و بارهێنان بۆ گەرم داهێنانی پۆلەكان پارە لە منداڵان وەرگرتبوو.
پرۆسەی وەرگرتنی پارە لە قوتابیان ماوەیەکە بە هۆی گەمارۆ نێو دەوڵەتییەکان و هەڵاوسانی ئابووری لە ئێران، پەرەی ئەستاندووە کە بۆ دابین کردنی سووتەمەنی، کەلوپەلی ناو قوتابخانە و تەنانەت بۆ کڕینی خواردنی قوتابیان بڕێکی بەرچاو پارە لە قوتابیان وەردەگرن و هەتا ئێستا لە چەندین شوێن بە ناچاری قوتابیان دەستیان لە خوێندن هەڵگرتووە و یان بە هۆی نەدانی ئەو پارەیە لە قوتابخانە دەرکراون.