بەردەوامیی هێزی ئینتزامی لە کۆکردنەوەی ماهوارە

16:26 - 29 رێبەندان 2712
ئاژانسی کوردپا: لە درێژەی زەخت و گوشاری هێزە ئینتزامییەکان بەسەر هاووڵاتییان لە شاری مەریوان، دەستیان بەسەر کۆمەڵێک کەرەسە و کەلوپەلی هاووڵاتییانی ئەو شارەدا گرت.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەوالدەریی کوردپا، هێزە ئینتزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران لە ناو شار و گوندەکانی دەوروبەری مەریوان وێڕای پشکینی ماڵی هاووڵاتییان دەستیان بەسەر لاپتۆپ، کەیس، دەزگا و دیشی ماهوارەی هاووڵاتییاندا گرتووە.

\"11156.jpg\"
لەلایەکی دیکەوە هێزە ئینتزامییەکان لە ناوچەی \"ئالان\"ی شاری سەردەشت رێژەیەکی بەرچاو لە دەزگا و دیشی هاووڵاتییانیان لە گوندەکانی هەرزنێ، مەزناوێ، دوولکان، مەزرێ و بێتووش\" زەوت کردووە.

هەروەها چەند رۆژ پێش ئێستا هێزە ئینتزامییەکان لە شارەکانی سنە، بانە وێڕای بێ حورمەتی کردن، دەستیان بەسەر دەزگا و دیشی هاووڵاتییاندا گرتبوو.