بەردەوامیی سەرکەوتنی وەرزشوانانی کورد لە ئاستی ئێراندا

14:48 - 14 رەزبەر 2716
ئاژانسی کوردپا: وەرزشوانێکی خەڵکی شاری مەهاباد، وەکوو ڕاهێنەری تیمی میللی پرێس سینەی ئێران هەڵبژێردرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، وەرزشوانێکی خەڵکی شاری مەهاباد بە ناوی \"محەممەد ئەمین ڕەشە\" ناسراو بە \"شینەی حاجی هاشم\" ڕاهێنەری پرێس سینەی مەهاباد، بوو بە ڕاهێنەری تیمی میللی پرێس سینەی ئێران.

هەڵبژاردنی ئەو ڕاهێنەرە، لە لایەن فەرشید سوڵتانی سەرۆکی کۆنفیدراسیۆنی پاورلیفتینگی ئاسیا و هەیئەتی فیدراسیۆنی پاورلیفتینگ(ipf) وەکوو ڕاهێنەری پرێس سینەی تیمی میللی ئێران دەست نیشان کرا.

کێبڕکێی پرێس سینەی قارەمانییەتی ئاسیا بە بەشداری ١٨ وڵات لە ڕۆژانی ٢٠ هەتا ٢٤ی خەزەڵوەر لە وڵاتی تاشکەند بەرێوە دەچێت و ئەرکی ڕاهێنەرایەتی تیمی میللی ئێران لە ئەستۆی ئەو ڕاهێنەرە کوردە دایە.

محەممەد ئەمین ڕەشە پیشینەی ٢٦ ساڵ چالاکی لە وەرزشی پرێس سینە دایە.

بەدەست هێنانی میداڵی زێر،ناوی پاڵەوانی پاڵەوانان کێبڕکێی پرێس سینەی قارەمانی ئاسیا، هەڵبژێردراوی جیهانی لە وڵاتی فیلیپین و ٥ ساڵ ڕاهێنەرایەتی پرێس سینە لە کارنامەی ئەو ڕاهێنەرە مەهابادیە دایە.