بەردەوامیی سووتانی سروشت و ژینگەی كوردستان
14:15 - 9 خەرمانان 2714
ئاژانسی كوردپا: جارێكیتر كارەساتی ئاگركەوتنەوە بەشێكی بەرچاو لە دارستان و لێڕەوارەكانی ناوچەی نەوسوود، سەردەشت و كامیارانی سووتاند و خەسارێكی بەرچاوی بە ژینگە و سروشتی ئەو ناوچانە گەیاند.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، بەرە بەیانی رۆژی هەینی رێكەوتی ٧ی خەرمانان دارستان و لەوەڕگەكانی\"شرام\" لە ناوچەی هانەگەرمەڵەی سەر بە بەخشی نەوسوودی شارستانی پاوە ئاگری گرت.
بەوتەی شایەتحاڵان ئەو ئاگرە دواتر بۆ ناوچەی \"بێرواس\" تەشەنەی سەند و هەروەها بەشێك لە ئەو شوێنانەی كە دەیڕوانینە هەرێمی كوردستانیش لەئاگردا سووتان.
خەڵكی ناوچەكە و ئەندامانی ئەنجومەنە ژینگەپارێزەكان بە مەبەستی كۆنترۆڵ كردنی ئاگرەكە چووبوونە ناوچەی رووداوەكە، بەڵام بە هۆی تەقینەوەی ژماریەك \"مین\" نەیانتوانیبوو نزیكی ئاگرەكە ببنەوە.
بەرزاییەكانی \"شرام\" لە كاتی شەڕی ئێران و عێراقدا وەكوو بنكەی تۆپخانەی ئەرتەشی چواری بەعس كەڵكی لێوەردەگیرا و هەر بەو هۆیەوە ئەو ناوچەییە بە تەواوەتی مین رێژ كرابوو و دوای كۆتایی نزیك بە سی ساڵ لەو شەڕە هەتا ئێستا لەمین پاك نەكراوەتەوە.
لەدرێژەی سووتانی سروشت و ژینگەی كوردستاندا بەشێكی بەرچاو لە دارستانەكانی \"باسكەدوو\" لە نزیك شاری سەردەشت بووە قوربانی دەستی ئاگركەوتنەوەكان.
ئەو ئاگركەوتنەوەیە ئێوارەی شەممە رێكەوتی ٨ی خەرمانان رووی دابوو، کە بەوتەی سەرچاوە ناوچەییەكان ئاگرەكە بۆ ماوەی چەندین كاتژمێر بەردەوام بووە.
لەلایەكی دیكەوە جارێكیتر لێڕەوار و لەوەڕگەكانی ناوچەی كامیاران لە ئاگردا سووتان و بەوتەی هاووڵاتییان، ناوەندە پێوەندیدارەكان دیسان كەمتەرخەمیی خۆیان نیشان دایەوە.
بەرزاییەكانی \"شاخ شكێن\" و \"وڵانی\" لە ئاوایەكانی ماراب و گورگان ئەو شوێنانە بوون كە بوونە قوربانیی دەستی ئاگركەوتنەوە.
دەوترێت تەنیا خەڵكی ئاواییەكان سەرقاڵی كۆنترۆڵ كردنی ئاگرەكە بوون و ناوەندە پێوەندیدارەكان هیچ هەڵوێستێکیان نەنواندووە.
چەند رۆژ لەمەوبەریش دارستان و لەوەڕگەكانی گوندەكانی \" ئەڵك، سەراوكام و كەوار\" بۆ ماوەی دوو رۆژ لە ئاگردا سووتابوون.
بەرپرسی ئیدارەی سەرچاوە سروشتییەكانی كامیاران لەو باریەوە رایگەیاندبوو، زیاتر لە دە هێكتار دارستان، لەوەڕگە و پووش لەو ئاگردا سووتابوون.