بەردەوامیی سووتاندنی سروشت و ژینگەی کوردستان + وێنـــە
21:54 - 29 پووشپەڕ 2713
ئاژانسی کوردپا: رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە ناوچەکانی مەریوان و نەوسوود رووبەرێکی بەرچاو لە دارستان و لەوڕگەکانی لەناو برد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی هەینی رێکەوتی ٢٨ی پووشپەڕ بەهۆی ئاگرکەوتنەوە بەشێک لە بەرهەمی گەنم و جۆی هاووڵاتییانی گوندی \"باشماخ\"ی مەریوان لەناوچوو.
هاووڵاتییان رایانگەیاندووە کە ئەو ئاگرکەوتنەوەیە زیاتر لە ٢٠ دۆنم گنم و جۆی سووتاندووە و پاش چەندین کاتژمێر لەلایەن هاووڵاتییان و چالاکانی ژینگە پارێزەوە کۆنتڕۆڵ کراوە.
لەلایەکی دیکەوەو هەر لەو رۆژەدا لەوڕگەکانی گوندی \"دەرەکی\"و دوروبەری لە ناوچەی سەوڵاوا لەئەنجامی ئاگرکەوتنەوەدا لەناوچوون.
هەروەها بەوتەی چەند شایەتحاڵێک رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٢٦ی پووشپەڕ، هێــزە ئینتزامییەکانی جێگیر لە پاسگای \"دووئاو\"ی سەربە شاری نەوسوود ئاگریان لە دارستانەکانی گوندی \"هیروێ\" بەرداوە و دواتر ئاگرەکە بۆ لەوەڕگە و دارستانی شاخەکانی \"هاڵا دشە\" و کەلە قەندی\" تەشەنەی ئەستاندووە.
ئەو ئاگرکەوتنەوەیە بۆ ماوەی ٢ رۆژ لەو ناوچەیە بەردەوام بووە و کە تەنیا بە هەوڵی هاوولاتییانی گوندی \"دشە\" و \"هیــروێ\"ی سەربە شاری پاوە کۆنتڕۆڵ کراوە.
دەگوترێت ئەو ئاگرکەوتنەوەیە زیاتر لە ٢٥ هێکتار لە دارستانەکانی \"بەڕوو، گۆیـژ، وەن و هەرمێ کۆڵە\"ی لەناو بردووە.
پێشتریش رۆژی سێشەممە ٢٥ی پووشپەڕ، هێزە ئینتزامییەکانی جێگیر لە سنووری \"شۆشمی\" ئاگریان لە لێڕەوارو لەوەڕگەکانی چیای \"سۆنێ\" لە دەوروبەری شاری نەوسوود بەرداو زیانێکی بەرچاویان بەژینگەی و سروشتی ئەو ناوچەیە گەیاند.