بەردەوامیی سووتاندنی دارستانی ناوچە کوردنشینەکانی ئیران + وێنــە
17:05 - 5 خەرمانان 2713

ئاژانسی کوردپا: بەشێکی بەرفراوان لە دارستانەکانی چیای \"ئەمروولە\" لە شاری سەحنەی سەربە ئوستانی کرماشان لەلایەن کەسانێکی نەناسراوەوە ئاگری تیبەردرا.
بە وتەی شایەتحاڵان، دارستان و ژینگەی ئەو ناوچەیە بەدەستی چەند رێبواری نەناسراو ئاگری تێبەردراوەو بەو هۆیەوەوە زیانێکی قەرەبوو نەکراوە بە ژینگەی ئەو ناوچەیە گەیاندووە.
هەتا ئێستا زیانەکانی ئەو ئاگرکەوتنەوەی رۆژی رابردووی چیای ئەمروولە و دەورووبەری مەزندە نەکراوە، بەڵام هەر وەک لە وێنەکاندا دەبینرێت، رێژەیەکی بەرچاو لە دارەکان و هەروەها جڕوجانەوەری ئەو ناوچەیە لەناوچوون.
چاوەدێران و چالاکانی سیاسی لەسەر ئەو باوەڕەن کە ئاگرتێبەردرانی دارستانەکان و ژینگەی ناوچە کوردنشینەکان لەلایەن هێزەکانی سەربە سپای پاسدارانەوە بە بیانووی هەبوونی هێزی چەکداری حیزبە کوردییەکانەوە نجام ئەدرێت.
نابەرپرسیارەتیی ئیدارە و ناوەندە حکوومەتییەکان لەمەڕ سووتانی دارستان و لەوەڕگەکان بۆتە هۆی ئەوە کە هاووڵاتییان، ناوەندە نیزامییە و ئەمنییەتییەکانی وەک سپای پاسداران و دەست و پێوەندییەکانی بە هۆکاری ئەو ئاگرکەوتنەوانە لە قەڵەم بدەن.
هەروەها نەبوونی هێزی ژینگەپارێز لە ئێـــران بە یەکێکی دیکە لە گرفتەکانی ئیدارەکانی ژینگە پارێزی ئەژمار دەکرێن کە بەو هۆیەوە هەنووکە هاووڵاتییانی مەدەنی و ئەنجومەنە خەڵکییەکان تاکە هێزی کۆنترۆڵ کردنی ئاگرکەوتنەوەکانن.