بەردەوامیی سووتان و ئاگردانی ژینگەی دەرووبەری مەریوان
14:16 - 28 رەزبەر 2712
ئاژانسی كوردپا: رۆژی پێنجشەممە دیسان لەوەڕگە و ژینگەی چەند گوندی دەورووبەری شاری مەریوان ئاگریان تێبەر درا.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، رۆژی پێنجشەممە رێكەوتی 27ی رەزبەر ژینگە و دارستانی گوندەكانی \"قەڵاجێ، ساوجی، دۆڵەبی\"ی سەر بە شاری مەریوان ئاگریان گرتووە و زەرەر و خەسارێكی زۆری سروشتی بەو ناوچانە گەیشتووە.
سەرچاوەیەكی ئاگاردار لە ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپای راگەیاند، لە ماوەی 10 رۆژی رابردوودا ئەمە شەشەمین جارە كە ئاگر لە ژینگە و سروشتی گوندی \"دۆڵەبی\" بەر دەدرێت.
بەپێی ئاماری تۆمار كراو لەلایەن ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا رێژەی ئاگرگتنی گوندەكانی دەورووبەری دوو شاری مەریوان و سەوڵاوا گەیشتۆتە 173 حاڵەت.
سەرچاوە ناوچەییەكان لەو باوەڕە دان كە بەشێك لەو حاڵەتە ئاگركەوتنەوەانە لەلایەن هێزە و بنكە نیزامییەكانی حكوومەتەوە روو دەدەن.