بەردەوامیی دەسبەسەریی هاووڵاتییەکی بۆکانی لە یەکێک لە گرتنگەکانی ورمێ

12:34 - 22 پووشپەڕ 2722

هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "یووسف مام قادری" خەڵکی شاری بۆکان، لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ورمێ دەسبەسەرە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا، "لە دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی" بێبەری کراوە.

ڕۆژی یەکشەممە ٥ی پووشپەڕ، یووسف مام قادری بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.

هەتا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەری و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی ئەو هاووڵاتییە زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.