بەردەوامیی دەسبەسەریی فەرشید کەریمی لە گرتنگەی ئەمنییەتیی ئیتلاعاتی سنە

11:37 - 11 جۆزەردان 2722

هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "فەرشید کەریمی" تەمەن ٣٥ ساڵ خەڵکی شاری سنە، لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە هەروەها دەسبەسەرە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە ماوەی سێ حەوتوو پێش بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: "فەرشید کەریمی لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا لە دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری کراوە".

ئەو هاووڵاتییە لەو ماوەیەدا، تەنیا جارێک بە تەلەفۆن لەگەڵ بنەماڵەکەی قسەی کردووە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری گیران و تۆمەتی ‌وەپاڵدراو دژی ئەو هاووڵاتییە کوردە زانیارییەک بەدەست نەهاتووە.