بەردەوامیی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیی بازاڕیانی تاران
16:01 - 12 رەزبەر 2712
ئاژانسی كوردپا: پاش ئەوەی كۆمەڵێكی بەرچاو لە بازاڕیانی تاران سەرلەبەیاینی ئەمڕۆ دەستیان دایە خۆپیان و مانگرتن، ئەو ناڕەزایەتییە تەشەنەی سەندووە و چەند شوێنێكی تری تارانی گرتەوە.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، پاش بڵاوبوونەوەی هەواڵ و راپۆرتی خۆپیشاندان و مانگرتنی بەرینی بازاریانی شاری تاران لە ئیعتراز بە بەرزبوونەوەی دۆلار و دابەزینی تمەن، گرانی و هەڵاوسان، ئەو ماڵپەڕانەی كە نرخی ئەرز بڵاو دەكەنەوە فیلتێر كراون و هەروەها \"فیلتێر رانی یۆتیۆب\" داخراوە و بە فیلتێرشكەنیش ناكرێتەوە.
سەرچاوەیەكی ئاگادار لە تاران بە هەواڵنێری ئاژانسی كوردپای راگەیاندووە، كە توندوتیژی لە مەیدانی تۆپخانە رووی داوە شیشەی دووكان و بازار شكێنراوە و لەناو بازاری گەورەی تاران چەندین سینفی وەكوو فەرش فرۆش، كاتژمێر فرۆش و زێڕنگەران ئەمڕۆ بە تەواوەتی داخراون و تێكەڵ بە مانگران بوون.
ئەمە لە حاڵێك دایە كە ئەحمەد كەریمی ئیسفەهانی سكرتێری گشتیی سینف و بازاریانی تاران لە پەرچەكردار بەم ناڕەزایەتیی بازار لە وتووێژیكدا لەگەڵ هەواڵدەریی میهر ئیدیعای ئەوەی كردووە كە بە مەبەستی دابین كردنی ئەمنیەت بازاری تاران داخراوە و ئەو ناڕەزایەتییە هیچ پێوەندییەكی بە بازارەوە نیە و بە پیلانێكی وەسف كردووە كە دیار نیە لە كوێوە سەرچاوە دەگرێت.