بانە؛ مووسا زیباپوور، کۆڵبەری خەڵکی پیرانشار بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت کوژرا
14:40 - 23 گەلاوێژ 2726
ڕۆژی پێنجشەممە ٢٢ی گەلاوێژی ٢٥٢٦، کۆڵبەرێک بە ناوی «مووسا زیباپوور» ئەهلی شاری پیرانشار، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سنووری بانە گیانی لەدەست دا.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، کاتژمێر ٤ی پاشنیوەڕۆ، ئەم کۆڵبەرە کوردە بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە لەلایەن هێزە نیزامییەکانی حکوومەتەوە لە سنووری بانە تەقەی ڕاستەوخۆی لێکراوە و دەستبەجێ گیانی لەدەست داوە.
ئەم سەرچاوە ئاگادارە زیادی کرد: هەتا ئەمڕۆ تەرمی ئەم کۆڵبەرە ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە.
ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی پووشپەڕی ١٤٠٠یش، ئەم کۆڵبەرە لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری «ماشکان»ی پیرانشار بریندار ببوو.
مووسا زیباپوور کوڕی ئەحمەد، خێزاندار و باوکی سێ منداڵە.