بەردەوامیی بەتاڵانچوونی ئاسەوارە مێژووییەکان و نکۆڵی کردنی بەرپرسان+وێنە
15:32 - 3 پووشپەڕ 2714
ئاژانسی کوردپا: لە کاتێکدا رۆژانە هەواڵی بەتاڵانچوونی ئاسەوارە مێژووییەکانی شاری رێژاو لە میدیاکاندا دەنگ ئەدەنەوە، بەرپرسانی حکوومەتی خۆیان لە ئاشکرا کردن و پشتڕاست کردنەوەی هەواڵەکەی دەبوێرن.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە ماوەی رابردوودا و سەرەڕای تاڵان کرانی مۆزەخانەی شاری کەنگاوەر، بەردەوام شوێنەوارە مێژووییەکانی شارستانی داڵاهۆ هەڵئەدرێنەوە و بەرپرسانی حکوومەتی نکۆڵی لە راستبوونی هەواڵەکانی دەکەن.
لەکاتێکدا وێنە و هەواڵەکانی هەڵدرانەوەی شوێنەوارە مێژووییەکان لە میدیاکاندا بڵاو بوونەتەوە، بەخشداری شارستانی داڵاهۆ لە لێدوانێکدا بۆ یەکێک لەمیدیا حکوومەتییەکان، هەواڵی بە تاڵانچوون و هەڵدانەوەی شوێنەوارە مێژووییەکانی رەت کردۆتەوە.
هەر لەو پەیوەندییەدا بەرپرسی میرات فەرهەنگیی کرماشان بە هەواڵدەریی (مێهر)ی راگەیاندووە: \"من شتێکی ئەوتۆم سەربارەت بە شاری رێژاو نەبیستووە و ئەم شارەش ناوچەیەکی گەشتیارییە، کەوابوو کوێ دەبێ هەڵدرابێتەوە\".
لێدوانی بەرپرسی میرات فەرهەنگیی کرماشان لە کاتێکدایە، کە شاری رێژاو کۆمەڵێک شوێنەواری مێژوویی وەک قەڵای مێژوویی یەزدگردی سێیەم، گۆڕستانی ئەبوودجانەی سەردەمی ساسانییەکان و مزگەوتی مێژوویی (عەبدوڵڵای کوڕی عومەر)ی تێدا هەڵکەوتەوە.
هەروەها بەرپرسی حیفازەت و حەراسەتی میرات فەرهەنگیی کرماشان لە لیدوانێکدا بۆ هەواڵدەریی میرات فەرهەنگی، راگەیاندووە: لە پەیوەندی لەگەڵ شوێنەوارە مێژووییەکاندا لێکۆڵینەوەی تەواو کارناسانەمان ئەنجامداوەو هیچکام لە شوێنەوارە مێژووییەکان هەڵنەدراونەتەوە.
حاشا کردنی بەرپرسانی حکوومەتی لەمەڕ هەڵدانەوە و بەتاڵان چوونی ئاسەوارە مێژووییەکانی شاری رێژاو لە ئوستانی کرماشان لە حاڵێکدایە، کە هەواڵ و وێنەی هەڵدانەوەی شوێنەوارە مێژووییەکانی شاری رێژاو بە شێوەیەکی بەرین لە میدیاکانی ئوستانی کرماشاندا بڵاو بۆتەوە.
پێشتریش لە رێکەوتی ١١ی خاکەلیوەی ئەمساڵدا مۆزەخانەی شاری کەنگاوەر تاڵان کرا و سەرەڕای بەدواداچوونی میدیاکان و پشتڕاست کرانەوەی هەواڵی دزرانی ٢٨ پارچە ئاسەواری مێژوویی نێو مۆزەخانەکە، هەتا ئێستاش بەرپرسانی پەیوەندیدار حاشا لە راستبوونی ئەو هەواڵە دەکەن.
حاشا کردنی بەخشداری و بەرپرسانی حکوومەتی لە هەڵدانەوەی ئەو شوێنەوارە مێژووییانە، گومانی دەست تێدابوونی ناوەندە نیزامیییەکان و بەرپرسانی حکوومەتی لەو بە تاڵان بردنەدا، لای چالاکانی میرات فەرهەنگی بەهێزتر کردووە.