بەردەوامی ئاگرکەوتنەوەکان لەلێڕەوارەکانی کوردستان
15:55 - 15 گەلاوێژ 2715
ئاژانسی کوردپا: قەیرانی ئاگرکەوتنەوەکان لەلێڕەوارەکانی زاگرۆس درێژەی هەیە و هەتا ئێستا ناوەندە پێوەندیدارەکانی حکوومەتیی رێکارێکی گونجاویان بۆ پێشگری لەو ئاگرکەوتنەوانە نەگرتووەتە بەر.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رێکەوتی ١٤ی گەلاوێژ لەوەڕگە و دارستانەکانی زاگرۆس لەسەوڵاوا و مەریوان تووشی ئاگرکەوتنەوە هاتوون و ئاگرەکە لەهێندێ شوێن لەتەشەنە سەندن دایە.
دەوترێت کە لەو ئاگرکەوتنەوانەدا خەسارێکی بەرچاو بە شوێنی ژیانی گواندار و خزۆکەکان گەیشتووە.
دارستان و لێڕەوارەکانی نزیک ئاوایی بەرقەڵا، لەوەڕگەکانی ئاوایی نژمار و درزیان و لەوەڕگەکانی ئاوایی ئەنجیران و قامیشە لەو شوێنانەن کە ئاگرکەوتنەوە تێیاندا ڕووی داوە و لەبەشێکی ئەو شوێنانە ئاگرەکە لەتەشەنە سەندن دایە.
ئەو ئاگرکەوتنەوانە خەسارێکی بەرچاوی بە ژینگەی زاگرۆس گەیاندووە و بە یارمەتی ئەنجومەنی سەوزی چیا و لایەنگرانی ژینگە کۆنترۆڵ کراوە.
لەلایەکی دیکەوەرۆژی رابردووش لەوەڕگە و دارستانەکانی چیای دەڕەبانی و ئاوایی سولک لە ناوچەی ترگەوەڕی ورمێ لەلایەن هێزە نیزامییەکانەوە ئاگرییان تێبەردرابوو.
سەرچاوەیەکی ئاگادار باسی لەوە کردووە، بە هۆی تەشەنە سەندی ئاگرەکە و نەبوونی ئیمکاناتی ئاگرکوژێنەوە، دانیشتوانی خۆجێی ناوچەکە نەیانتوانیوە بە تەواوەتی ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن.
دانیشتوانی ناوچە جیاجیاکانی کوردستان لەو باوەڕەدان کە ناوەندە ئەمنیەتی ـ نیزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامی ئێران بە بیانووی بوون و حوزووری هێزەکانی سەر بە ئۆپۆزیسیۆنی کوردی حکوومەتی ئێران ئاگر لەو دارستان و لێڕەوارانە بەردەدەن.